بەڕێز حەكیم داوای پابەندبوون بە تێكەڵەی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای دیالا دەكات
لەمیوانخانەی بەڕێز شێخ ئەیاد خەلیل مەهداوی لە قەزای مقدادییە لە پارێزگای دیالا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەڕۆژی 2023-3-2 چاوی بەكۆمەڵێك شێخ و كەسایەتی دیاری ناوچەكە كەوت، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم بابەتی پابەند بوونی بە پاراستنی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی دووپات كردەوە و ڕایگەیاند كە دەبێت ڕێگا لەهەموو كەسێك بگیرێت كە هەوڵی بدات بۆ قۆناغەكانی پێشووكان بگەڕێنێتەوە، ئاماژەشی كرد كە ئەو سەقامگیری ئەمنی و كۆمەڵایەتییەی دیالا پێیدا تێپەڕ دەبێت بۆ ئەو قوربانییانە دەگەڕێتەوە كە ڕۆڵەكانی عێراق و ڕۆڵەكانی پارێزگای دیالا پێشكەشیان كردبوو.
سەماحەتی بەباشی زانی كە ئەو كرانەوەیە بەڕووی وڵات عەرەبیەكان و وڵاتانی دراوسێ و جیهان بەردەوامی هەبێت، گوتیشی میوانداری كردنی عێراق بۆ كۆنگرە و لووتكەكانی عەرەبی و ناوچەكە و جیهانی بەڵگەیەكە لەسەر ئەوەی كە عێراق دۆخی بەرەو باشی دەڕوات و چاكبووەتەوە ئەوەش خوێندنەوەیەكی ئەرێنییە بۆ دۆخی ئێستای جەختیشی كرد كە دروستكردنی پەیوەندییەكان بەپێی بەرژەوەندی عێراق بێ چوونە نێو یاری بەرەیی یان دژایەتی لایەنی دیكە بۆ بەرژەوەندی لایەنێكی دیكە كارێكی دروستە و ئەرێنییە.
لەكۆتاییدا بەڕێزیان پاڵپشتی خۆی بۆ پێشخستنی كەتی كشتوكاڵ و جوتیاران دەربڕی و گوتی كە دەبێت بكرێتە پڕۆژەیەكی بەرهەمێن و پڕ قازانج و هەروەها داوای كرد ئامێری ئاوڕشتنی تازە دابین بكرێت بۆ ئەوەی زەویەكان بەپیت بكریت و هەلی كاریش دابین بكرێت.