سەماحەتی حەكیم .. عێراق بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و بەردەوامدان بە سەقامگیری ئەمنی هەلێكی مێژوویی لەبەردەم دایە
لەدیداری كۆمەڵێك شێخ و سەرۆك هۆز و كەسایەتی دیاری هۆزی عوبێدات كە یەكێكە لە هۆزەكانی بەنی تەمیم لە رۆژی 2023-3-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەم دیدارە سەرەتا پیرۆزبایی یادی لەدایكبوونی ئیمامەكانی ئەهلی بەیتی سلاویان لێ بێت كرد و باسی ئەو هەموو قوربانییانەی كرد كە پێشكەش كراوە بۆ ئەوەی بەو رۆژە بگەین و گوتیشی ئێستا ئێمە لەبەردەم هەلێكی ڕاستەقینەین بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی سەقامگیری بپارێزین و خزمەتگوزاری باشتر پێشكەش بكەین، داواشی كرد هەموو هوڵ بخرێتە گەڕ بۆ ئەوەی پارێزگاری لەو سەقامگیرییە بكرێت و پارێزگاری لە دۆخی كۆمەڵایەتی و سیاسی بكرێت، بۆ ئەوەش گوتی هەموو كەسێك بەتایبەتی ئەوانەی كاریگەرن پێویستە ڕووبەڕووی هەموو هەوڵێك ببنەوە كە دەیەوێت ئەو تێكەڵە كۆمەڵایەتییە تێك بدات.
لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە كەرتی كشتوكاڵی و جوتیاران پاڵپشتی بكرێن و ڕوونیكردەوە كە گرنگە ئاو بە باشترین شێوە بەكار بهێنرێت و بەهەدەر نەدرێت، بۆ ئەوەش حكومەت بەرنامەی هەیە و پێشخستن و ئەكتیڤ كردنی ئەو كەرتەی لەبەر چاو گرتوە.