سەماحەتی حەكیم داوای پارستنی دۆخی ئەمنی دیالا دەكات بۆ ڕێزگرتن لەو قوربانییانەی لە پێناوی دراون
لە ڕۆژی 2023-3-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاو ماقووڵانی هۆزی بەنی تمیم لەمیوانخانەی شێخ مستاف تمیمی شێخی هۆزی ئەلمسالەحەی بەنی تمیم لەم دیدارە بەڕێز حەكیم باسی پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ هۆزەكانی بەنی تەمیم كرد و بە وێستگەی لەبیر نەكراوی مێژووی عێراقی وەسفكرد و ستایشی ئەو هەموو قوربانیانەی كرد كە ئەو هۆزە بەڕێزە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و تیرۆر لە دواتر پێشكەشی كردوە.
سەماحەتی گوتیشی ئەو هەموو قوربانیانە بوونە هۆكاری ئەو سەقامگیرییەی ئێستا تێیدا دەژین بۆیە پێویستە هەمیشە پارێزگاری لە یەكگری و تێكەڵەی كۆمەڵایەتی و نیشتمانی بكەین.
لەكۆتاییدا سەماحەتی باسی ڕۆڵی ڕاپەڕینی شەعبانی و شكانی ترسی هاوڵاتیانی بەرامبەر ڕێژێمی پێشوو كرد كە بووە هۆی ئەوەی ڕژێم زیاتر لە ڕووی ناوخۆیی و دەرەكی پەراوێز ببێت و ئاماژەی بە سروشتی ئەو لایەن و ئەژیندانە كرد كە ویستیان لە عێراق بدەن و تێكەڵە و یەكبوونی كۆمەڵایەتی تێك بدەن و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی فەتواكانی مەرجەعیەی ئاینی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئاماژەشی كرد كە ئیسلام بەهۆی مەرجەعیەت و دروشمە حوسێنیەكان و هۆە ڕەسەنەكانی عێراق بە پارێزراوی ماوەتەوە.