سەماحەتی حەكیم داوای پشتگیری جوتیاران و گۆڕینی كشتوكاڵ بۆ پڕۆژەیەكی بەقازانج دەكات
لە قەزای بەلەد رووزی پارێزگای دیالا و لە میوناخانەی هۆزی فزوول عەشیرەتی حلووف و لە میوانخانەی شێخ عیماد محەمەد حەلەفی لە رۆژی 2023-3-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە هەندێك شێخ و كەسایەتی دیاری ناوچەكە كەوت و لەم دیدارەش باس لە كاروباری گشتی و كاروباری شارەكە بەتایبەتی كرا، لێرە بەرێز حەكیم ڕوونیكردەوە كە مەبەست لەم سەردانە یەك بەدوای یەكانە ئەوەیە پەیوەندی لەگەڵ گەل و خەڵكی هەموو شارو ناوچەكان پتەوبكەین و گوێبیستی بۆچوون و خەم و خۆشی و ناخۆشییەكانیان بكەین، گوتیشی ئەمن و ئاسایشی دیالا یەكێكە لەو كارانەی كە حكومەت بە باشی بایەخی پێدەدات و ئەو ڕووداو و تاوانانەی ئەم دواییەش لە دیالا ڕوویاندا
بووەتە جێی سەرنجی زۆری حكومەت و دەزگا ئەمنییەكانی.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پاراستنی ڕیزبەندی كۆمەڵگەیی و تێكەڵەی و پەیوەندی كۆمەڵایەتی لە دیالا و گوتی دیالا وەك عێراقێكی بچووك كراوە وایە هەروەها خاڵی بەیەك گەیاندنی باكوور و باشوور هەژمار دەكرێت.
سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە پاڵپشتی جوتیارو كەرتی كشتوكاڵ بكرێت و مافەكانی لە ڕووی دابینكردنی ئاو دەستەبەر بكرێت ئەویش بە گفتوگۆی سیاسی لەگەڵ ولاتانی سەرچاوەی ئاو ، هەروەها بەگرنگی زانی كە كەرستەو ئامێری ئاودانی مۆدێرن بۆ بەهەدەر نەدانی ئاو بۆ جوتیاران دابین بكرێت تاكو جگە لەوەش بەرهەمیش زیاتر بكریت و تێچوونیش كەم بكاتەوە.
لەكۆتاییدا بەڕێز حەكیم ەختی كرد كە دەبێت ڕووبەڕووبوونەوەكانی تووشی عێراق دەبن بە هەند وەربگیرێن، بەبەراورد بە بارودۆخی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەموو سەختی و ڕكابەرییانە و ئاماژەی كرد كە گرنگترین هۆكارەكانی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە كەسایەتی قورس و گران و متمانە بەخۆی عێراقییە بە قووڵایی مێژوویی و كەلتووری خۆیدا.