• سەماحەتی حەكیم .. عێراق نزیك بووەتەوە سەقامگیری و ئاسایش بەرقەرار بكات

    2023/ 03 /02 

    سەماحەتی حەكیم .. عێراق نزیك بووەتەوە سەقامگیری و ئاسایش بەرقەرار بكات

    لە میوانخانەی گەورەكانی ئەلهەماش لە پارێزگای دیالا قەزای بەلەد رووز لە رۆژی 2023-3-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دانیشتنێكی لەگەڵ پیاوماقووڵان و گەورەكان لە میوانخانەی بەڕێز سەید مەجید ئەلهەماش سازكرد، لەم دانیشتنە باس لە بارودۆخی سیاسی و دۆخی پارێزگای دیالا بەشێوەیەكی تایبەت كرا، بە شێوەیەكی تایبەتیش ئەو كردە تاوانكارییانەی بەم دواییە لەم ناوچەیە ڕوویدا كە بووە هۆكاری بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕەزایی زۆر لای هەمووان و داواش كراوە كە تاوانباران ڕادەستی دادگا بكرێن، ڕوونیشكردەوە كە خەڵكێكی زۆر بە وردی بەدواچوون بۆ لێكۆڵینەوەكان دەكەن و بایەخی پێ دەدەن و لە لایەن دەوڵەتیش هەموو توانایەك خراوەتە گەڕ.
    سەماحەتی گوتیشی ئەو سەقامگیری ئەمنی و كۆمەڵایەتییەی بەدی هاتوە لەهیچەوە نەهاتوە بەڵكو بەهۆكاری ئەوە بووە كە قوربانی زۆر دراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەهەموو شێوەكانی، هەروەها گوتیشی ئەو پێشكەوتن و گۆڕانكارییەی بەسەر دیالا هاتوە بەڵگەیەكی ڕوونی ئەو قوربانیانەیە، گوتیشی كە پارەی زۆر خراوەتە ڕوو بۆ ئەوەی یاسای ئەمنی خۆراكی بێتە دی و لە بودجەی داهاتووش پێشكەوتنێكی دیار بەدی دێت لە ڕووی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان، هەورەها ئاماژەی كرد كە گەشە پێدان پێویستی بە بەردەوامی ئارامی و هێوری و سەقامگیری هەیە تا وەبەرهێنەران لە ناوەو دەرەوە ڕوولە پارێزگای دیالا بكەن، ئاماژەشی كرد كە ڕیزبەندی كۆمەڵگا كلیلێكە بۆ كەناڵەكانی گەشەپێدان و پێشكەوتن لەدیالا و سەرتاپای عێراق.
    سەماحەتی گوتیشی پێویستە كەرتی كشتوكاڵ لەدیالا بەرەو پێش بچێت، هەروەها گوتی بەشێك لە سەقامگیری عێراق بەهۆی پێگەیەتی لە بازاڕی ووزە لە ڕووی توانای لەڕووی نەوت و غازەوە ، بۆیە ئێستا عێراق زۆر نزیكە بگاتە قۆناغی سەقامگیری تەواوی ئەمنی لەسەرتاپای عیڕاقدا.

    Related News