• سەماحەتی حەكیم بۆ باڵیۆزی ئیتالیا .. سەقامگیری عێراق سەرەتایەكە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و مێژووش گەواهیدەری ئەوەیە

    2023/ 02 /02 

    سەماحەتی حەكیم بۆ باڵیۆزی ئیتالیا .. سەقامگیری عێراق سەرەتایەكە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و مێژووش گەواهیدەری ئەوەیە

    لەڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023--2-1 بەڕیز عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی  چاوی بە بەڕێز ماورۆتسیۆ كریكانت باڵیۆزی ئیتالیا لەعێراق كەوت و لەم دیدارەدا سەماحەتی باسی تازەترین پێشهاتەكان و ڕووداوەكان و بارودۆخی  لەسەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی و پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی عێراق و ئیتالبای كرد، بەتایبەتی دوای سەردانەكەی ئەم دواییەی سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا بۆ عیراق و ڕوونیشی كردەوە كە عێراق دەرگای بۆ هەمووان واڵایە بەشێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی و شكۆی ولات پارێزراو بێت.
    لەدرێژەی قسەكانیدا، بەڕێز ئەلحەكیم گوتیشی عێراق خاڵە ئەرێنییەكان كەڵەكە دەكات و دەتوانێت ڕكابەرییەكان بۆ هەل وچانس بگۆڕێت، هەروەها سەقامگیری عێراق سەرەتایەكە بۆ سەقامگیری هەموو ناوچەكە، ئاماژەشی كرد كە لەڕووی مێژووییەوە گەواهیدەر و شایەتحاڵ زۆرن كە ئەو ڕاستییە دووپات بكەنەوە و بیسەلمێن.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم گوێبیستی قسەكانی جەنابی باڵیۆزی ئیتالی بوو كە ئەویش باسی لە پشتگیری وڵاتەكەی لە حكومەتی عیراقی كرد و جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە بەباشی سوود لە هەلەكانی وەبەرهێنان وەربگیرێن.

    Related News