• سەید حەكیم لەگەڵ سەرۆككۆمار پاڵپشتی ڕاسپاردنی زەیدی و خێرایی پێكهێنانی حكومەتێكی كارامە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان دووپات دەكاتەوە

    2026/ 05 /03 

    سەید حەكیم لەگەڵ سەرۆككۆمار پاڵپشتی ڕاسپاردنی زەیدی و خێرایی پێكهێنانی حكومەتێكی كارامە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان دووپات دەكاتەوە

     

    سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە فەخامەتی سەرۆككۆمار بەڕێز نەزار ئامێدی كرد و دوای پێشوازییەكی گەرمیش باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و عێراق و چۆنیەتی تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان و پێكهێنانی حكومەت كرا.

    سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە عێراق قۆناغێكی باشی بڕیوە بۆ كۆتایی پێهێنانی داخرانی سیاسی بە راسپاردنی سەرۆكوەزیرانێكی تازە بۆ ئیدارەدانی قۆناغی داهاتوو، جەختیشی كردەوەلەسەر گرنگی پاڵپشتی كردنی عەلی ئەلزەیدی بۆ تەواو كردنی ئەركەكەی ودیاریی كردنی وەزیران و دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە كارامەكان هەڵبژێردرێن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەتی گەلی عێراقی بكەن.
    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە حكومەتی داهاتوو چەندین ڕكابەری ئابووری و دارایی گەورەی لەبەردەمە كە پێویستی بە پاڵپشتی و پارەداركردن هەیە لەگەڵ هاوكاری كردنی بۆ جێبەجێكردنی چاكسازییە پێویستەكان.

    سەید حەكیم لەكۆتایی قسەكانیدا ئاماژەی بە ڕێژەی باشی ڕەزامەندی ولاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتی كرد بۆ سەرۆكوەزیرانی تازە ڕاسپێردراو و گوتیشی پێویستە ئەوە بقۆزینەوە بۆ ئەوەی كرانەوەی زیاتر بەمەرجی پاراستنی سەروەری و بەدی هێنانی بەرژەوەندییەكان بەدی بهێنین..
     

    Related News