سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەمەریكا كرد و بایەخدانی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بەپێویست وەسف كرد
لەڕۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-29-1 دا لە كاتی پێشوازی كردنی لە دكتۆرە سارە مینقارە ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری مافەكانی خاوەن پێداویستە تایبەتییەكان لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتیدا، سەماحەتی حەكیم، بایەخ پێدان و پاڵپشتی كردنی توێژی خاوەن پێداویستی تایبەتی دووپاتكردەوە و داوای لە لیژنە حكومی و پەرلەمانییەكان كرد كە بایەخی زیاتر بەو توێژە بدرێت و یاسای تازەی تایبەت بۆ ئەو توێژە دەربكرێت.
هەروەها لەم دیدارە بەڕێزیان جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پەیڕەوی كردنی پڕۆگرام و پلانی تایبەت بۆ ئەوەی ئەو توێژە گرنگە بە باشی و بەشێوەیەكی ئاسایی تێكەڵ بە كۆمەڵگا بكرێن، هەروەها ڕوونیكردەوە كە قەیڕان و شەڕە یەك بەدوای یەكەكانی عێراق ژمارەیەكی زۆری خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی لێ كەوتەوە و ئەوان بوونە قوربانی.
هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویستە كۆمەڵگا بەدەر لە بەزەیی و سۆز بە ڕۆشەنبیری و بەڕێزەوە پاڵپشتی خەڵكانی خاوەن پێداویستی تایبەت بكەن، هەروەها گوتیشی داوامان كردوە كە دەزگاكانی ڕاگەیاندنیش ئەو بەرپرسیارێتییە بگرنە ئەستۆ و پاڵپشتی ئەوتوێژە و كەس و كارییان بكەن.