بەڕێز ئەلحەكیم .. هەمەجۆری شاندەكان نێوان عێراق و ئوردن قووڵی پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەرجەستە دەكات
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-1-25 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێكی میدیاكارانی میرنشینی ئوردنی هاشمی كرد، دیدارەكە بە ئامادەبوونی مونتەسر ئەلزەعبی باڵیۆزی ئوردن و بەڕێز موئەیەد لامی بوو كە نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی عێراق و عەرەبیشە ، لەم چاوپێكەوتنە بەڕیز حەكیم لەلایەن شاندەكەوە سڵاو ڕێزی شا عەبدوڵای دووەمی شای میرنشینی ئوردنی هاشمی پێگەیشت و ئەویش دڵخۆشی خۆی بەهۆی هەمەجۆری شاندەكانی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی و گوتی كە ئەوە پتەوی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و گەل و قووڵی بەرژەوەنییەكانییان بەرجەستە دەكات.
سەماحەتی ئاماژەی بەو گۆڕانكارییانە كرد كە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت لە ڕووی ئامادەبوونی پێكهاتە جیاوازەكانی عێراق لەدیمەنی سیاسی و ئابووری عێراقی و پەنابردنە بەر دیمۆكراتیەت و نەهێشتنی ڕژێمی مەركەزی و دارو دەستە تۆقێنەرەكانی و دووپاتی كردەوە سەختی بڕیاردان بەهۆی هەمە چەشنی بیروڕایەكانە ئەوەش یەكێكە لە خاسیەتەكانی ڕژێمی دیموكراتی.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ناسنامەی نیشتمانی گشتی كە ڕێز لە تایبەتمەندییەكان دەگرێت و ڕوونیكردەوە كە ناسنامەی نیشتمانی ڕێگر نییە لە ناسنامەی بەشی تایبەت بەڵكو بە ئەرێنی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، لەبەر ئەوەی عیراق نەتەوەیەكە چەندین گەل و پێكهاتەی لەخۆووە گرتوە كە هەموویان ناسنامەی نیشتمانی گشتی كۆیان دەكاتەوە.
سەماحەتی ئەلحەكیم دەریخست كە عێراق لەگەڵ سیاسەتی لایەنەكان نییە، بەڵكو هەوڵ دەدات ببێتە كۆكەركەوەی هەموو لایەنەكان نك ببێتە لایەنگری لایەنێك، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو تەگەرە و كۆسپانەی وەك تیرۆر وتایفەگەری كە عێراق ماوەی ڕابردوو ڕووبەڕووی بووەوە توانی تێپەڕی بكات و سەركەوتنی جامی كەنداوی 25ی بەسرەش لەگەڵ ئەو وێنە جوانەی لەسەر بارودۆخی عێراق بۆ میدیاكانی عەرەبی و جیهانی گواسترایەوە، هەموو ئەو شێواندنەی پێشتر لە میدیاكان سەبارەت بە عێراق هەبوو بەرەو ڕوێكی باشی بۆ هاوڵاتییانی كەنداو و عەرەبی گۆڕی.