سەماحەتی حەكیم بۆ باڵیۆزی ئەمەریكا: پێویستە بە نەرمی مامەڵە بە دۆلار و كاریگەری لەسەر دیناری عێراقی بكرێت
ڕۆژی دووشەممە بەرواری 2023-1-23 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز خاتوون ئالینا رۆمانسیكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد و لەم دیدارەدا سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە بە نەرمی مامەڵە لە دۆلار و نرخی بكرێت تا كاریگەری خراپی لەسەر دیناری عێراقی نەبێت و ئەوەی هەیە چارەسەر بكرێت.
بەڕێز حەكیم لەم چاوپێكەوتنە كە لە نووسینگەی بەڕێزیان ئەنجامدرا باسی تازەترین بارودۆخی پێشهاتی سیاسی عێراق و ناوچەكەی كرد و هەروەها باسی پەیوەندییە دووو قۆڵیەكانی بەغدا و واشتنتنیش كرا بەتایبەتی لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری، هەروەها ئاماژەی بە سەركەوتنی عێراقی لە میواندارێتی كردنی 25مین جامی كەنداو كرد كە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بۆچوونە خراپ و نەرێنی زۆری خەڵك ولاتان بەرامبەر عێراق بگۆڕێت، ئەوەش وایكرد كە درەوونی عێراقییەكان ئاسوودەبكات و شانازی زیاتریش بە وڵاتەكەیان بكەن.
لەدرێژەی دیداری باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق سەماحەتی خەكیم داوای كرد كە ئەمەریكا ئامادەبوونی زیاتری لە ڕووی ەوە هەبێت ئەویش بە گوێرەی پلانی حكومەتی ئیتحادی، هەروەها ستایشی بەستنەوەی عێراقی لەبواری كارەبا بەهەندێك لە وڵاتانی دراوسێ و دەرووبەری كرد.
هەروەها پێی باش بوو كە هەماهەنگی و هاوكاری لە ڕووی ئابووری لە نێوان بەغدا و واشنتن فراوانتر بكرێت و زیاتر كراوە بێت و هەلی كرانەوەی عێراق بەرامبەر هەمووان بقۆسترێتەوە بەڵام بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە بەرژەوەندی عێراق و سەروەری بگەیەنێت، لە كۆتایشدا دووپاتی كردەوە لەسەر گرنگی مامەڵكردن بە نەرمی بەبەهای دۆلار و كۆنترۆلكردنی كرایگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر دیناری عێراقی و بەرزبوونەوەی نرخەكان.