سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر سەقامگیری سنجار دەكات و داوا دەكات ئێزیدییەكان بەخواستی خۆیان بۆ شارەكە بگەڕێنەوە
ڕۆژی دووشەممە 2023-1-23 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە حازم تەحسین بەگ میری ئێزیدییەكان لە عێراق و جیهان و شاندی یاوەری كەوت، لەم دیدارەدا بەڕێزیان سوپاسی شاندەكەی كرد بەبۆنەی پرسەیان بەبۆنەی كۆچی دوایی هاوسەری شەهید میحراب (بەزەیی خودا بیگرێتەوە) و بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئایەتوڵای مەزن بەڕێز محەمەد باقر ئەلحەكیم (نهێنی پیرۆز بێت) و هیوای خواست پێكهاتەی ئێزیدی بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكانیان بژین و گوتیشی پێویستە ئەو ئێزیدییانەی بە هۆی خراپی دۆخی ناوچەكە رۆیشتوون و كۆچیان كردوە بەخواستی خۆیان بۆ شارەكە بگەڕێنەوە.
سەماحەتی لە كۆتایی دیدارەكە جەختی كرد لەسەر بەردەوام بوونی كار بۆ سەقامگیری شاری سنجار و دووپاتی كردەوە كە پێكهاتەی ئێزیدی فاكتەرێكی گرنگە بۆ هاوسەنگی گەلی عێراقی و بەژمارەیان بەراورد ناكرێن بەڵكو بەدەوڵەمەندی فیكری و رۆشەنبیرییان بۆ كۆمەڵگای عێراقی بەهایان دەردەكەوێت.