• سەماحەتی حەكیم سووكایەتی بەكۆپییەكەی قوڕئانی پیرۆز ئیدانە دەكات لە بڵاوكردنەوەی گیانی شەڕانگێزی هۆشداری دەدات

    2023/ 01 /23 

    سەماحەتی حەكیم سووكایەتی بەكۆپییەكەی قوڕئانی پیرۆز ئیدانە دەكات لە بڵاوكردنەوەی گیانی شەڕانگێزی هۆشداری دەدات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی سووكایەتی پێكردنی بە كۆپیەكی قورئانی پیرۆز لە لایەن لایەنێكی توندرەوی سویدی كرد و لەسەماحەتی لە بەیانەكەی گوتی :

    ئێمە زۆر بە توندی ئیدانەی سووكایەتی كردن  بە كۆپیەكی قورئانی پیرۆز لە لایەن لایەنێكی توندرەوی وڵاتی سوید دەكەین،  ئەو كارە كردەیەكی زۆر ناشرینە بەرامبەر ملیار و نیوێك موسڵمانی سەرتاپای جیهان ئەنجامدراوە، بۆیە داوا لە لایەنی بەرپرس لە وڵاتی سودی دەكەم كە بەدواچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو هەڵسوكەوتە بكەن كە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییە كە  سووكایەتی كردن و كردەی ناشرین بە بیروباوەڕی هەموو ئاین و مەزهەب و نەتەوەكان قەدەعە كردوە، لەهەمان كاتدا هۆشداری دەدەین لە هەوڵی چەند لایەنێكی خراپ و ئاژاوەچی كە دەیانەوێت ڕۆحی شەڕانگێزی و فیتنە لە نێوان گەلان دروست بكەن.

    Related News