• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی كرد وجەختی لەسەر پشتگیری كردنی حوكەت و پڕۆگرامەكەی كردەوە

    2023/ 01 /21 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی كرد وجەختی لەسەر پشتگیری كردنی حوكەت و پڕۆگرامەكەی كردەوە

    بەبۆنەی یادەوەری شەهید بوونی شەهید میحرابی نەمر ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ڕۆژی شەممە 2023-1-21 پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی سەرۆكی وەزیرانی پێشووتر و سەرۆكی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانی  و شاندی یاوەری كرد، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم باسی پەیوەندی بەتینی كرد لەگەڵ شەهیدی میحراب و باڵیۆزی مەرجەعیە و عەزیزی عێراق وئەو ڕۆڵەی كە ئەو پەیوەندییە گێڕای لە ڕووخاندنی دیكتاتۆریەت و بنایتنانی ئەو تاقیكردنەوە دیموكراتی و سیاسییەی ئێستا لە ئارادایە.
    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ عەلاوی بیروبۆچوونی ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بە پێشهاتەكان و بارودۆخی سیاسی عێراق و دووپاتی كردەوە كە گرنگە پاڵپشتی حكومەت بكرێت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی و پێویستە هەموو هەوڵەكان یەك بخرێن بۆ ئەوەی بگەینە ئامانجی دیاری كراو كە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە و دابین كردنی هەلی كارە.

    Related News