• سەماحەتی عەمار ئەلحەكیم پیرۆزبایی بردنەوەی جامی كەنداوی لە هەڵبژاردەی عێراق كرد

    2023/ 01 /21 

    سەماحەتی عەمار ئەلحەكیم پیرۆزبایی بردنەوەی جامی كەنداوی لە هەڵبژاردەی عێراق كرد

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی بردنەوەی 25 مین جامی كەنداوی كە لەبەسرە ئەنجامدرا لە هەڵبژاردەی عێراق كرد، ئەوەش لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بوو لە رۆژی 2023-1-21 لەگەڵ عەدنان درجالی سەرۆكی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقدا، بەڕێز حەكیم گوتی كە ئەو بردنەوەیە دڵخۆشی لە نێو گەلەكەمان بڵاوكردەوە و دڵی هاندەرە نایابەكەی خۆشكرد، ئەو هاندەرانەی كە یەكێك بوون لە گرنگترین هۆكارەكانی سەركەوتنی ئەو خولە كە پیرۆزبایی لەوانیش دەكەم بەبۆنە ئەوەی ئەو نازناوەی بەدەستهاتووە.
    سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە بەدەستهێنانی جامی كەنداو بەهۆی ئەرك و ماندووبوونی هەموو یاریزانان هات كە هیچ درێغیان نەكرد بۆ ئەوەی سەركەون و بچنە سەر ستێجی سەركەووتوان، هەروەها لە پەیوەندییەكە گوتیشی هەموو ئەنجامێكی نایاب بەهۆی هەماهەنگی هەمووان دێت و بۆیە پیرۆزبایی لە كاری فیدراسیۆنی تۆپی پێ دەكەم بەهۆی ئەو ئەركەی بەدڵسۆزانە ئەنجامیان دا بۆ ئەوەی پاڵەوانێتییەكە بەسەركەوتوویی بەڕێوەبچێت و هەموو پێداویستیەكانی تیپەكە دابین بكات، ئەوەش بەشایەتی هەمووان ڕوویدا.
    لەكۆتایی قسەكانی لەگەڵ عەدنان درجال بەڕێز عەمار حەكیم گوتی " بردنەوەی جامی كەنداو وامان لێ دەكات چاومان لە دەستكەوتی دیكە بێت بۆ ئەوەی دڵی جەماوەر زیاتر خۆش ببێت.

    Related News