• دەقی گوتەی بەڕێز حەكیم لە رۆژی شەهیدی عێراقی، لە تەك مەزاری شەهیدی میحراب (قدس) لە نەجەفی ئەشرەف لە یەكی ڕەجەب ١٤٤٤هيجری - ٢٠٢٣ میلادی

    2023/ 01 /20 

    دەقی گوتەی بەڕێز حەكیم لە رۆژی شەهیدی عێراقی، لە تەك مەزاری شەهیدی میحراب (قدس) لە نەجەفی ئەشرەف لە یەكی ڕەجەب ١٤٤٤هيجری - ٢٠٢٣ میلادی

    بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
    خودایە ئێمە داوامان ئەوەیە كە وڵاتێكی باشمان هەبێت تێیدا ئیسلام لەناو خەڵكەكەی باو بێت و خەڵكی دوو ڕووش تێیدا زەلیل بێت، بەشێوەیەك بین كە هەمیشە عەودالی گوێڕایەلی تۆ بین و لە ڕێگای تۆوە سەركردە بین و دونیا و ئاخیرەتمان شكۆدار بێت"
    سڵاو لە شەهیدی میرابی نەمر سڵاو لە عەزیزی عێراق

    سڵاو لە باڵێۆزی مەرجەعیەت شەهیدی زانا و عەلامە " محەمەد مەهدی ئەلحەكیم" كە یادی شەهیدبوونی هاوكاتە لەگەڵ یادی شەهیدبوونی شەهیدی میحراب.
    سڵاو لەو شەهیدانەی كە هەموو ژیانیان تا گەیشتن بۆلای خودای گەورە لەگەڵ شەهید میحراب بوون و لەڕۆژێكی پیرۆز و مانگێكی پیرۆز و خاكێكی پیرۆز ماڵئاواییان كرد.
    سلاو لەو كەسە ئازاد و چاونەترسانەی هەموو ژیانیان تا ئێستاش لە پێناو خزمەتی وڵاتەكەیان و گەلەكەیان و بەرگری كردن لە بەها و ئاین و بنەماكان كردوە.
    سڵاو لە شەهیدانی عێڕاق بەتایبەتی باسی ئەوانە دەكەم .. سەركردەكانی سەركەوتن باوكە مەهدی موهەندیس و میوانی عێراق جەنەڕال قاسم سلێمانی كە یادی شەهید بوونیان هاوكاتە لەگەڵ یاری شهید میحراب لە سێیەمین یاری تاوانی تیرۆركردنیان لەگەڵ هاوڕێ تێكۆشەرەكانیان.
    سڵاو لە هاوسەری شەهید میحراب كە ئەویش پەیوەندی بەوان كرد لە یادی بیستەمین
    سڵاوتان لێ بێت ئەی كوڕەكانی شەهید میحراب پیاوان و ژنان و گەنج و پیران 
    سلاوتان لیبێت ئێوە لەپشتی هەردوو هێما بەنرخەكەن.. شەهید میحراب و عەزیزی عێراق 
    ئەی شەهیدی میحراب ..
    لەیەكی ڕەجەب ڕۆژی شەهیدی عێراقی، لە یادی شەهیدبوونت ئەوەتا ئەو هەموو شاڵاوەی موسڵمانەی عێراقیان خۆش دەوێت و وەفادارن بۆ بنەماو ئەو پڕۆژەیەی كە خۆتان بۆ كردە قوربانی.
    خۆشییەكانی ژیان نەیتوانی بیانگۆڕیت، قسە و قسەلۆك لەسەر بنەماو وەفاداری پڕۆژەكەی لانەدان و هەر بەجێگیری مانەوە، ئەوان ئێستا جارێكی دیكە بەیەك دەگەنەوە، وێرای هەموو سەختییەكان و ڕكابەری و گەردەلوول و تەگەرەكان ئەوان هەر بەچاوێكی جێگیرانە خۆڕاگرانە ماونەوە.
    ئەوەتا پیاوەكان و ژنەكانتان كە مەیدانەكان پێیانی گوتوون، ئەوان شێری ئازابوون لەسەر هەق بەر هیچ لۆمەیەكی لۆمەكار نەكەوتوون..
    لەپێناو پڕۆژەكەیان بە قسە و بە كردار هیچ ترسێكیان نییە..
    ئەوان پەیمان دووبارە دەكەنەوە و ئێمەش پەیمانیان لەگەڵ دووبارە دەكەینەوە لە پێناو تەواو كردنی ئەو كاروانە بۆ پشتیوانی كردنی زوڵم لێكراوان و خزمەتكردنی گەل و كەسانمان تا دوایین نەفەسمان..
    كوڕەكانتان ڕووبەڕووی زۆر گومان بوونەوە  و لەچەندین گرتبوونەوە بەشداربوون و سووربوون لەسەر بەردەوام بوون لەسەر ڕێگایەكە تا سەركەوتنیان بەدەستهێنا...
    ئەوان پیاوی كردار و هەڵوێستن .. خاوەن بەها و بنەمان ..
    عێراق پیرۆزی بێت بەوانە گەل و كەس وكاریان و لایەنەكەیان  پیرۆزیان بێت ئەو خۆڕاگرییە
    ئەی كوڕان و كچانی شەهید میحراب ..
    ئەی كەس وكار و خوشك و برا و كوڕەكانم .. لە هەموو پارێزگاكانی عێراقی خۆشەویست 
    ئێمە هەموو ساڵێك لە میانەی ئەو بۆنە نیشتمانییە چەسپاوە
    بەیەك دەگەین و كۆدەبینەوە و بەهەڵوێستەكان دادێینەوە و ڕێڕەوەكان دیاری دەكەین..
    لێرەدا بە پێویستی دەزانم تیشك بخەمە سەر چەند خاڵێكی گرنگ و سەرەكی لە كارەكانمان لە ڕووی كۆمەڵایەتی و ڕۆشەنبیری و سیاسی ، وەسیەتی خۆم و ئێوەی دەكەم تا كاری پێ بكەن..
    یەكەم : پابەندبوون بە ڕێگای هەق هەتا ئەگەر ئەوانەی بەو رێگایەش دەرۆن ژمارەیان كەم بێت، شەهید میحرابی نەمر خۆی بە پابەند دەزانی بۆ ئەوەی دیدی و ڕێڕەو و ڕێگای دیاری بكات بەر لەوەی جووڵە بكات و بڕوات، گرتنی لایەنی هەق بێ گوێدانە ڕكابەرییەكان و مەترسییەكان، هەق لە دیدی ئەو لە مرید و شوێنكەوتوەكانی نزیكترە لەوانی دیكە، بۆیە وەسیەتی كوڕ و خۆشەویستانی دەكرد كە بەپێویستی بزانن دەستبەرداری عەقیدەی ڕاست و ڕەوان نەبن و نیەتیان پاك بێت و پابەندی هێڵی زانا و فەقێكان بن لە ژیانی ڕۆژانەیاندا دوور لە هەرای ڕووداوەكان و گۆڕانكارییەكان.


    لەقوتابخانەی شەهید میحراب، كۆمەڵە و گروپی باش  ئەوانەن كە پێش هەموو شتێك بایەخ بە عەقیدە و بیروباوەڕەكان و بنەماكان دەدەن، هەتا ئەگەر لە پێناو ئەوە بەتەنهاش تێبكۆشێت، هەق و ڕاستی و بیروڕا و عەقیدە گرنگ و پێویستە هەتا ئەگەر ژمارەی ئەوانەی بەو ڕێگایە دەرۆن كەم بن، بۆیە ئامۆژكاریتان دەكەم كە ئەو ڕێگایە بگرنە بەر و لە لەدەستدانی هەل و بەرژەوەندی لێرە ولەوێ نەترسن.
    پێویستە بۆ خەڵكی دیكەی ڕوون بكەنەوە كە هەق و بنەما نەگۆڕەگان چین، ئێوە بۆ ڕازیكردنی  خودای گەورە داوا لێكراون  كە جێی متمانە و ڕێز بن، گەل هەمیشە لەگەڵ خاوەن بنەماكان ئەكتیڤ دەبێت زیاتر لەوانەی خاوەنی بەرژەوەندین.

    دووەم: پابەندبوون بە ڕەوشتی كاری كۆمەڵایەتی و سیاسی و ڕەوتی ئەوە جگە لە سیستەمی رەوشتی تاكە كەسی .
    دادپەروەری و پیاوەتی و ئۆقرەگرتن و خۆ بە گەورە نەزانین و خزمەتكردن و شتی دی لە ڕەوشت زۆر پێویستە بۆ كاری سیاسی لە ژیاندا بەشێوەیەكی گشتی.
    شەهید میحراب كاری سیاسی بە شەرەفترین و مەترسیدارترین كار لەقەلەم دابوو، شەرەفی كاری سیاسی ئەوەیە كە پابەندی بنەما و ڕەوشتەكان بیت، مەترسی كاری سیاسیش لە فەرامۆش كردنی ئەوە دێت، ئێمە لەگەڵ بەئاینكردنی سیاسەت داین و لەگەڵ سیاسیەت پێ كردنی ئاین نین.
    پێویستە ئامرازەكان لە هەمان توخمی مەرامەكان بێت، پاك و بێ گەرد و باش بێت و لە بنەماكان و ڕەوشتەكان لا نەدات.
    ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ئەوەی خستوەتە سەر ئەستۆی خۆی كە هەمیشە نموونەیەكی ئاشتی و ناوەندگیری و كرانەوە و ئامادەبوونی ئەكتیڤ بێت لەنێو گەلدا، هەروەها پەیوەستە بە مامەڵ كردن لەگەڵ هەموو هاوبەشەكانی و هاوڕێیەكانی تەنانەت هەتا نەیارانی بە ڕاستگۆیی و دادپەروەری و پیاوەتی و دەستپاكی ئەوەش پڕۆگرامێكە شانازی پێوە دەكەین و بەبەردەوامی دەستی پێوەدەگرین.

    لە قوتابخانەی ئەهلی بەیت فێر بووین (سلاوی خوای لێبێت) كە خراپە بە خراپە وەڵام نەدەینەوە و هەڵەش بە هەڵە و درۆش بە درۆ چارەسەر نەكەین، هەتا ئەگەر لەگەڵ ئێمەش خراپە بكەن و هەڵەمان بەرامبەر بكەنو درۆمان لەگەڵ بكەن و یان بوختان بكەن.
    ئەوەی ئێستا زۆر بەدەستیەوە دەناڵێنین ئەو هەوڵانەیە كە هەندێك دەیدەن بۆ ئەوەی گۆڕەپانەكەمان بێ بەها و بێ ڕەوشت و بێ بنەما بكەن، من بەوانە دەڵێم" گەلەكەمان وێرای هەوڵە بێ ئومێدەكانتان هەمیشە دڵباشی و سەخاوەت و ڕەسەنایەتی  خۆی بەهەموو جیهان پیشان دەدات، لەهەموو هەلێكیش بۆی بڕەخسێت لەڕقی ئەو كەسانەی بۆسەیان   داناوە و چاوەڕێی هەڵەن زیاتر بە سیستەمی بەها و ڕەوشت و كۆمەڵایەتی پابەند دەبێت.
    ئەی كوڕان و كچانی حیكمەی بەڕێز پابەند بن بە ڕەوشت و بەهاو حیكمەتی خۆتان و ناوەندگیری و ڕەگ و ڕیشەی ئاینی و عەشایری و كۆمەڵایەتیتان و ترسی لۆمەی لۆمەكار و تانەی زاڵمتان نەبێت، سەركەوتن یاوەری خەڵكانی جێگیر و خاوەن حیكمە و ڕەوشت و ئاین و بەها و ڕەسەنایەتی دەبێت.

    سێیەم:

    سێیەم: خۆشەویستی وڵات و دەستگرتن بە ڕەگ و ڕیشە و خاك و ناسنامەی عێراقی ڕەسەنی كۆكەرەوە، شەهید میحرابی نەمر یەكێك بوو لە سەپەرشتیارانی یەك ڕیزی و نیشتمانی و ناسنامەی عێراقی بەهەموو ڕەگ و ڕیشەی شارستانی و مرۆڤایەتی و ئیسلامیەوە.
    عیراقی ئێمە عێراقی پێغەمەبەران و ئیمام و ئەولیاو زانایان و پیرۆزییەكانە، عیراقی شارستانیەت و رۆشەنبیری هونەر و وێژە، عێراقی بەیەكەوە ژیان و هاوسەنگی و میوانداری و ئازایەتی و سەخاوەت و مێژوو.
    پێویستە لەسەر ڕۆڵەكانی حیكمە هەمیشە پەیامنێری ئاشتی بن و بانگەشەی پێكەوە ژیان و هاوسەنگ و ناوەند گیر و بنەمای یەكڕیزی ئەو نیشتمانە بن، هەروەها دەبێت دەست بەناسنامەی ڕەسەنی عیراقی خۆیان بگرن و ئەوەش تیشكدانەوەیەك بێت بۆ بنەماكان و قوتابخانە بەبەرهەمەكە.
    لەسەر ئاستی نیشتمانی گرنگترین هۆكاری پشتگیری كردنمان بۆ كاروباری حكومەتی ئێستا وێرای بەشداری نەكردنمان ئەوەیە كە بڕوامان بەوە هەیە كە پێویستە پشتگیری ڕێڕەوی سیاسی بكەین و ڕێگا نەدەین هەموو هەوڵەكانی یەكبوون و كامڵبوونی نیستمانی بەهەدەر بڕوات..

    حكومەتی ئێستا بەسەرۆكایەتی سوودانی برامان دەستبەكار بووە ز پەنا بەخوا هەنگاوی پڕ متمانە و مەیدانی ئەكتیڤی ناوە لە پێناو جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی و پڕۆگرامی وەزاری بەپێی كات و ساتی دیاریكراو و ئاشكرا، ئێمەش ڕاستگۆیی و ئیرادە و نیەتی پاكی  لە بەڕیز سوودانی بەدی دەكەین، بۆ ئەوەی چاكسازی زیاتر لە بنیاتنان لە لایەنەكانی كارگێڕی و خزمەتگوزاری و ئەمنی و ئابووری و دارایی پێویست، ئێمەش پشتگیری ئەو هەنگاوانەی دەكەین و هیوادارین بەهەمان تین و گوڕ بەردەوام بێت بۆ ئەوەی قۆناغێكی تازە و سەقامگیر و لە قۆناغەكانی بنیاتنانی دەوڵەت و بەهێزكردنی هەموو دەزگایەكانی كارەكان ئەنجام بدات.

    لێرەش ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ ئەو حكومەتە دووپات دەكەینەوە، كاریش لەسەر پاڵپشتتیكردن و سەرخستنی ئەركەكەی دەكەین هەرچەندە ئێمە دەرەوەی كابینەی ئەو حكومەتەین، پشتگیری ئێمەش بۆ بەرنامەی حكومەت پەیوەندی بە نوێنەرایەتی ئێمە نییە. بەڵكو ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ هاوڵاتی پشتگیری و پاڵپشت و چاودێرە.
    ئێمە دووپاتی دەكەینەوە كە پاڵپشتی هەموو بڕیارێكی سیاسی یان حكومەی دەبین ئەگەر لەپێناو سەقامگیری وڵات بێت و هەلی پێشخستن و گەشەسەندنی كۆمەڵایەتی و ئابووری بەدی بهێنێت و كار لەسەر ئەوە بكات كە ڕووبەڕووی بێكاری گەنجان ببێتەوە و چارەسەری بەكردار و دیاریان بۆ بدۆزێتەوە.
    هیچ بنیاتنانێك هیچ ئابووریەكی شایستە بەگەلەكەمان بێ سەقامگیری سیاسی ناكرێت.
    هیچ حكومەتێكیش ناتوانێت سەركەوێت بێ ئەوەی پاڵپشتی سیاسی ڕاستەقینەی نەبێت ئەویش بەهۆی هەڵویستی ڕاستەقینەی كە هاوكاری دەبێت بۆ ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوە پێویستەكانی ..
    ئێمە دڵخۆشبووین بەوهەنگاوە دروستانەی حكومەت لەسەر ئاستی چەندین لایەن لە ماوەیەكی كورتدا پێی هەستا و بڕیاری لەسەردا.
    بەڵام هێشتا زۆری ماوە تا جێبەجێی بكات، لەبەردەمیشی كۆمەڵێك ڕكابەری و تەگەرە هەیە كە گاڵتەیان پێ ناكرێت و پێویستی بە گرتنە ڕێوشوێنی خێرا و ئازایانە و یەكلایی كەرەوە هەیە بۆ چارەسەركردن كە گرنگترینیان دەخەینە ڕوو:
    1-پێویستە هەوڵەكان لەڕووی یاسایی و دادەوەری چڕ و پڕتر بكرێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی گەندەڵی و دزەپێكردنی پارە بۆ دەرەوە و كاردانەوەكانی ببنەوە كە كاریگەری لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی كردوە و لایەنە پشتگیری كەر و ئەو لایەنانەی سوود لەوە وەردەگرن ئاشكرا بكرێن، هیچ كەسێك لە سەرووی یاسا نییە و ناكرێت ئەوە بەردەوام بێت هەر چ نرخێك بۆ ئەوە بدەین.
    2- تیشك خستنە سەر پڕۆژەكانی ژێرخان و ستراتیژی .. دەستكەوتی ڕاستەقینە ئەوەیە كە زەمینە خۆشبكەین بۆ ئەوەی بنیات نان دەستپێبكەین و هەنگاوی سەرەتایی بۆ پڕۆژە گەورەكان بنێین، سەركەوتووی گەورەش ئەو كەسەیە كە ڕێگا بۆ كەسی دی خۆشدەكات بۆ سەركەوتن و چەسپاندنی بنەماكان.
    3-ئامادەكاری ڕاست ودروست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەویش لە ڕێگای دانانی یاسایەكی دادپەروەرانە و گرتنی ڕێوشوێنی جێبەجێكاری زامنكراو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ڕاست و شەفاف .
    ناكرێت بارودۆخی ناوخۆیی پارێزگاكان بێ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێ گەرد  بكرێت دەبێت هەموو عیراقییەكان چانسی خۆیان بەیەكسانی لەگەڵ یەك ببینن.
    من لێرە داوا لە هەردوو دەستەڵاتی تەنفیزی و تەشریعی دەكەم كە بیری جیدی لە ئەگەری گەڕانەوەی ئەنجومەنی شارەوانییەكان بە ڕێوشوێنی گونجاو بكەنەوە و دەتوانین سوود لە هەڵەكانی ڕابردوو وەربگرین و ئەركی دەوڵەتیش قورس نەكەین، هەروەها دەكرێت بوار بدرێت تا كاری خۆبەخشی كۆمەڵگەیی بۆ خزمەتكردنی قەزا و ناحییەكان بكرێت، با ڕكابەری هەڵبژاردنی ناوخۆیی و ئیتحادی لەسەر خزمەتكردنی قەزاو ناحیەكان بێت، با ئەنجومەنی شارەوانییەكان ببێتە دەروازەیەكی ڕاستەقینە بۆ ئەوانەی شایستەن یان خۆیان هەڵدەبژێرن بۆ هەر ئەركێكی هەڵبژاردنی سیاسی یان تەنفیزی بێت.
    دەبێت خەڵك هان بدەین لەسەر ڕۆشەنبیری خزمەتكردنی كۆمەڵگەیی و بیكەینە یەكەمین پێوەر بۆ هەڵبژاردنی پۆستە تەنیفزی و پێگە سیاسییەكان، تاقیكردنەوەی زۆری گەلان ولاتانی سەركەوتوو لەم ڕووەوە هەیە كە دەكرێت سوودی لێوەربگرین بەشێوەیەك كە جێبەجێكردنی لەگەڵ سروشت و بارودۆخی عێراق بگونجێت.

    چوارەم: نەهێشتنی مادەهۆشبەرەكان كە ئێستا خەریكە كۆمەڵگا و گەنجەكانمان هەڵدەكۆڵێت
    ئەوەش پێویستی بە ئەركێكی هاوبەش هەیە بۆ ئەوەی  كۆمەڵگا لەو ئافاتە مەترسیدارە بپارێزین، ئەویش بە وشككردنی سەرچاوەكانی ئەو تاوانە دواتریش بە سزادانی ئەوانەی بازرگانی پێوە دەكەن و كۆتاییش بە چارەسەری ئەوانەی بەكارهێنەربوون، ئەوەش ئەرك و ماندووبوونێكی زۆری دەوێت لەلایەن حكومەت تا ئەو مەلەفە هەستیارە چارەسەر بكات.

    پێنجەم: چارەسەركردنی بێكاری و ڕاكێشانی ئەو توانایەی لە گەنجانی بێكار هەیە بە ئەكتیڤكردنی هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت بۆ بەكارخستنی زۆرترین ژمارە لە دەستی كاری كرێكارانی وڵات.
    خێزانەكانی ئێستدا ئەمرۆ ڕووبەڕووی قەیڕانی گەنجە بێكارەكانیان دەبنەوە، لەبەر ئەوەی ئەوانە لە پێكهێنانی ژیان و پێكهێنانی خێزان و سەربەستی دارایی و وەزیفی بێ بەشن، هەروەها نابێت ئەوەش لەبیر بكەین كە بێكاری ترسی ئەوەی هەیە كە گەنجان بەرەو كاری مادەی هۆشبەر و تاوان و شتی خراپی دیكە ببات.
    لێرەش داوا دەكەین كاری بەردەوام بكرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری خێرا و بەسوود بۆ ئەو كێشەیە تا بتوانین توانای لاونمان بۆ بنیاتنانی نیشتمان و كۆمەڵگا بقۆزینەوە..
    شەشەم: چارەسەری كێشەی نیشتەجێبوون ئەویش بە چارەسەری جیاجیا وەك پێدانی زەوی و دابین كردنی ژێرخان بۆ ئەو ناوچانەی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی تازەیان لێ كراوە و خزمەتگوزاری بۆ ببرێت و دەبێت كۆمەڵگەی نیشتحەجێبوونی زیاتر بە تێچووی كەم ئەنجام بدرێت.
    پێویستە هەر خێزانێكی عێراقی خاوەن پارچە زەوییەكی گونجاو بێت بۆ نیشتەجێ بوون كەئەوەش بەشێكە لە مافەكان و شكۆی ئینتمای بۆ ئەو وڵاتە .

    حەوتەم: باشكردنی بارودۆخی گوزەران و تەندروستی  خانەنیشنانی ئازیز كە هەموو گەنجی و سەلامەتی خۆیان لەپێناو ئەو نیشتمانە داناوە، ئەوان مافی ئەوەیان هەیە كە دەوڵەت خەڵاتیان بكات و شكۆ و مافەكانیان و سەقامیرییان بپارێزێت.

    هەشتەم: بەدواداچوون لە كاروباری هەژاران و خەڵكی كەم دەرامەت لەوانەی بەهۆی خراپی بارودۆخیان دەناڵێنن، داوا لە حكومەت دەكەین كۆمەڵێك ڕێوشوێنی خێرا بگرێتە بەر بۆ ئەوەی پشتگیری خەڵكە هەژارەكان بكرێت.

    نۆیەم : خێزان و خانەوادەی شەهیدانو برینداران شایەنی ئەوە زیاتر بایەخ و بەدواچوونیان بۆ بكرێت و هەندێك بڕیاری لەبەرژەوەندی ئەوان ئەكتیڤ بكەین، ئەویش وەك پێدانی زەوی و ئاسانكاری پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری سەرەكی.

    دەیەم: پتەوكردنی پەیوەندییە سیاسی و ڕۆشەنبیری و ئابووری و ئەمنی و زانستی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە و جیهان بەجۆرێك كە سەرەتا لەخزمەتی عێراق بێت و لە كە زیاتر گەشە و خۆش گوزەرانی بە وڵاتەكەمان  و وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكەو وجیهانیش دەبەخشێت، ئەوە وادەكات چەندین هاوبەشی كردن لە ڕووی ناوچەكەو نێودەوڵەتی هاوسەنگ پەیدا بكات كە هاوسەنگی و سەقامگیری بۆ ناوچەكە دەهێنێتە دی و لە ناكۆكی و شەڕ كە چەندین دەیەیە بەدەستیەوە دەناڵێنین دووریان دەخاتەوە.
    بەدڵێكی خۆشەوە پێشوازیمان لە سەركەوتنی جامی كەنداومان لە خولی 25مین لە بەسرەی فەیحا كرد، ئەوەش سەرەتایەكە بۆ گەڕانەوەی ئاو بۆ ڕێڕەوی كەنداوەكەمان و كەس و كارو برا عەرەبەكانمان.
    سوپاس بۆ حكومەتی ئیتحادی و حكومەتی ناوخۆیی بەسرە و بۆ هەڵژاردەی نیشتمانی درەوشاوە كە توانی لەو پاڵەوانێتیە پێشەنگ بێت، سوپاس بۆ هەموو ئەو ئەركە نیشتمانییە دڵسۆزانەی بۆ  سەرخستنی ئەو پاڵەوانێتییە درا.
    پەیمانمان بەخوا و گەلەكەمان داوە، كە ئەو كاروانەی شەهیدان و تێكۆشەرانمان لەژێر ئاڵای مەرجەعیەت تەواو بكەین،  هەروەها  لەسەر كاروانی گۆڕانكاری و چاكسازی و بنیاتنان بە پشت بەستن بەدەست وبازووی گەنجە دڵسۆزەكانی ئەو گەلە خۆشەویستەمان بەردەوام دەبین.
    ئەی دڵسۆز و وەفادارەكان .. ئەی كوڕان و كچانی شەهیدی میحراب و عەزیزی عێراق 
    خودا  خودا بۆ نیشتمانتان ..خودا خودا بۆ گەلەكەتان.. خودا خودا بۆ مەڕاجعەكاتنان و زاناو خانەوادەی شەهیدانتان ...ئەوانە پشت و پەنان و بەڵانس و ڕێنیشاندەرن بۆ عێراقێكی ئارام و بێ لایەن و سەقامگیر و پێشكەوتوو .
    سڵاو و ڕەحمەتی خودای گەورەتان لێبێت...

    Related News