• سەماحەتی حەكیم داوای بەردەوام بوونی گفتوگۆی هەرێمی بۆ گەیشتن بۆ قۆناغی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی گەلان دەكات

    2023/ 01 /18 

    سەماحەتی حەكیم داوای بەردەوام بوونی گفتوگۆی هەرێمی بۆ گەیشتن بۆ قۆناغی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی گەلان دەكات

    لەڕۆژی 2023-1-18 لە میانەی گفتوگۆی لەگەڵ مایكل كیتینگ سەرۆكی جێبەجێكاری پەیمانگەی ئەوروپی بۆ ئاشتی و شاندی یاوەری، سەماحەتی عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی جەختی كردەوە لەسەر پێوستی ناوچەكە بە گفتوگۆی ڕاستەوخۆی ڕاشكاوانە و ڕاستگۆیانە و قووڵ بۆ ئەوەی بگەنە لێك تێگەیشتن بە پێویستە بۆ سەقامگیری و تا گەلانی ئەو ناوچانە چێژ لە خێروبێرەكانیان وەربگرن، داواشی كرد كە ئەو گفتوگۆیانە بەردەوام بن ودرێژەیان هەبێت بۆ ئەوەی ئامانجی پێویست بپێكن.
    سەماحەتی گرنگی عێراقی لە هاوكێشەی هاوسەنگی و سەقامگیری ناوچەكە بە گرنگ وەسفكرد و دووپاتی كردەوە كە هەمە چەشنی پێكهاتەكانی گەلی عێراقی كۆمەڵایەتی و قۆستنەوەی ئەو خاسیەتە گرنگە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ گەلانی ناوچەكە، هەروەها ئاماژەی بە دەستپێشخەرییەكانی عێراق كرد بۆ گفتوگۆی هەرێمی و نێودەوڵەتی كە خوێندنەوەی سەرەتایی گرنگ بوون بۆ بارودۆخی ناوچەكە و پێشهاتەكانی، ئاماژەشی كرد كە بۆ بەدی هێنانی ئامانجەكان پێویستە بە ڕۆحیەتی یەك تیم جووڵە بكرێت.

    Related News