سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر سەقامگیری دەوڵەتی لوبنان دەكات و داوای پاڵپشتی عەرەبی و نێودەوڵەتی دەكات
لە دیداری بەڕێز عەلی ئەلحەبحاب باڵیۆزی لوبنان لە عێراق لە ڕۆژی 2023-1-18، سەماحەتی عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی هاوخەمی بەبۆنەی كۆچكردنی حسێن حوسێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرای پێشووی لوبنانی دەربڕی و پەیوەندی بەتینی نێوان هەردوو گەلی دووپات كردەوە، هەروەها گوێبستی هەموو ڕوونكردنەوەكانی بەڕێز باڵیۆز بوو سەبارەت بە بارودۆخی لوبنان بەتایبەتی هەردوو لایەنی سیاسی و ئابووری.
سەماحەتی ستایشی ڕاسپاردەكانی حكومەتی عێراقی سەبارەت بە پیشتگیری كردنی دەوڵەتی لوبنانی و كاركردن لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان و ئاسانكردنی ڕۆیشتنی كەل و پەل و هاتووچۆی هاوڵاتیان لە نێوان هەردوو وڵات كرد و دووپاتی كردەوە كە پێویستە سەقامگیری و پاڵپشتیكردنی عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆ دەوڵەتی لوبنانی بە هەند وەربگیرێت، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ گەلی لوبنانی لە پێشوازی كردن و لەباوەش گرتنی ئاوارەكان لە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی و دەوروبەر و داواشی كرد ئەو هەوڵانە لەڕێگەی ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكان زیاتر پشتگیری بكرێت.
لەڕووی ئابووری سەماحەتی پێشوازی لە ئەزموون و وەبەرهێنانی لوبنان لە عێراق كرد و ئاماژەی كرد كە ئێستا ڕاسپاردەی حكومەتی عێراق ئەوەیە كە پێشكەوتنێكی گەورە لە ڕووی ئاوەدانكردنەوە و خزمتگوزاری ئەنجام بدات، بەشێوەیەك كە خواست و داواكاری هاوڵاتی عێراقی بەدی بهێنێت.