• سەماحەتی حەكیم بۆ زانایە ئیسلامەكان .. تیرۆر پێگەكانی داڵدەدانی كۆمەڵایەتی لە عێراق لەدەستداوە و ئەوەشدەستكەوتێكی گەورەیە

    2023/ 01 /17 

    سەماحەتی حەكیم بۆ زانایە ئیسلامەكان .. تیرۆر پێگەكانی داڵدەدانی كۆمەڵایەتی لە عێراق لەدەستداوە و ئەوەشدەستكەوتێكی گەورەیە

    ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2023-1-17 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی زانایانی ئیسلامی بەسەرۆكایەتی ڕاوێژكار بەڕێز محەمەد عەبدئەلسلام ئەمینداری گشتی ئەنجومەنەكە كرد، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانەی ئەوان بۆ عێراق دەربڕی بۆ ئەوەی باشتر لە بارودۆخی ئێستای عێراق لەڕووی ئەمنی و كۆمەڵایەتی و سیاسی و رۆشەنبیری تێبگەن.
    بەڕێزیان لەدرێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بە سروشتی گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق داو گرنكی سەقامگیری عێراقی بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە بە گرنگ وەسفكرد و باسی ئەو قوربانییانیە كرد كە گەلی عێڕاق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تۆقاندن پێشكەشی كردوە و جەختیشی كرد لەسەر ئەوەی كە تیرۆر گرنگترین دەستكەوتی لەكیسدا ئەویش بە لەدەستدانی  شوێنی داڵدەدانی كۆمەڵایەتی لە عێراق.
    سەماحەتی ئاماژەی بەسروشتی یەكگرتنی ئیسلامی و ڕێكەوتن لەسەر ئەو بنەمایانە كرد كە گەلی عەرەب بەیەكەوە دەبەستێتەوە و ڕوونی كردەوە كە گرنگترین هۆكار ئەوەیە كە ئامادەبوونی مەیدانی و بەیەكەوە ژیان هەبێت، لێرەش 25 مین پاڵەوانێتی جامی كەنداوی لە بەسرە وەك نموونە هێنایەوە، لێرە چۆن بیروبۆچوونی گەلانی كەنداو بەرامبەر سروشت و ڕاستییەكانی دۆخی عێراق و تاكی عێراقیش گۆڕا دوای دابڕانێك كە چەندین دەیەی خایاند.

    سەماحەتی داوای كرد كە گوتاری ئاینی تازەبكرێتەوە و بەشێوەیەك بێت كە لەگەڵ ڕووبەرووبوونەوە و سروشت و ئاستی ئەو قۆناغە بێت هەروەها جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە بایەخ بە توێژی لاوان بدرێت و تواناو بەهرەكانیان بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگای عەرەبی و ئیسلامی بەگەڕ بخرێت.

    Related News