سەماحەتی حەكیم گفتوگۆ لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەكی بە پێویست وەسف دەكات
ڕۆژی دووشەممە بەراواری 2023-1-16 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شاندێكی دەزگای وتوێژی ئەوروپی كەوت و لەم دیدارەدا بەڕێزیان ڕوونیكردەوە كە گفتوگۆ و وتوێژ لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەكی پێویستە و عێراقیش لەم لە ئێستادا لە ڕووی سەقامگیری و بەدی هێنانی خۆشگوزەرانی بۆ گەلەكەی هەنگاوی گەورەی بڕیوە.
سەماحەتی ئاماژەی بە سروشتی ئەو ڕووبەڕووبوونەوانەی دووچاری عیراق هاتوون كردو گوتی " قووڵی مێژووی عێراق و هەماهەنگی پێكهاتەكانی لەڕووی كۆمەڵایەتی هۆكارێكی گرنگ بوو بۆ ئەوەی قۆناغی مەینەتی و ڕووبەڕووبوونەوەكان تێپەڕ بكەین، هەرەها جەختی كردەوە لەسەر ڕۆڵی عێراق لە بەرهەڵستی كردن و نەهێشتنی تۆقاندن و توندڕەوی، لەم بارەیەوەش عێراقییەكان قوربانی زۆریان داوە بۆ ئەوەی تۆقاندنن نەهێڵن و خاك ڕزگار بكەن، گرنگترین دەستكەوتیش ئەوە بوو كە تیرۆرستان شوێن و پێگەكانی داڵدەدانی كۆمەڵایەتی و فیكرییان لەدەستدا.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم گرنگی بەڕێوەبردنی هەمەچەشنی لە كۆمەڵگای عێراقی دووپات كردەوە و گوتی ئەوە هۆكاری دەوڵەمەندكردنی كۆمەڵكای عێراقییە و ڕایگەیاند كە هەمەچەشنی و دەستبەكار بوون لەسەر بنەمای هەمەچەشنی پێكهاتەكانی عێراق بەرەو گەالی دەوروبەر و جیهان زۆر گرنگی گەورەی هەیە.