• سەماحەتی حەكیم پەیوەندییەكان لەگەڵ ئوردن لەڕووی سیاسی و ئابووری  بەپێویست لەقەڵەم دەدات

    2023/ 01 /12 

    سەماحەتی حەكیم پەیوەندییەكان لەگەڵ ئوردن لەڕووی سیاسی و ئابووری بەپێویست لەقەڵەم دەدات

    سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە پێشوازی لە بەڕێز ئەحمەد سەفەدی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندی یاوەری كرد، لەم دیدارەدا بەڕێز حەكیم دڵخۆشی خۆی بەو سەردانە دەربڕی و داوای كرد دووبارە بكرێتەوە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری بارودۆخی عێراق ببن و بەردەوامی بە پەیوەندییە دوو قۆڵیەكان بدرێت.
    سەماحەتی ئاماژەی بە قووڵی پەیوەندی نێوان عێرا و ئوردن كرد ئەویش لە ڕووی كۆمەلایەتی و جوگرافی و سنووری هاوبەشی نێوانیان و ڕوونیشی كردەوە كە پویەندییەكانی نێوان هەردوووڵات لەسەرووی هەموو شتێكە و ئەو سەردانەش زۆر شتی گرنگ لەم ڕووەوە دەسەلمێنێت.
    بەڕێز حەكیم لەم دیدارە جەختی كرد لەسەر قۆستنەوەی هەلەكان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان و داوای كرد هەماهەنگی لەسەر ئاستی ئەنجومەنی نوێنەران هەبێت ئەویش لە ڕێگای دروستكردنی لیژنەی هاوبەش لە نێوان پەرلەمانی هەردوو وڵات بۆ ئەوەی ئەگەر بۆچوونێكی خراپ یان نەرێنی هەبێت چیتر نەمێنێت.
    سەماحەتی هاوپەیمانێتی عێراقی ئوردنی میسری بە گرنگ وەسف كرد و گوتی ئەو هاوپەیمانێتییە ئامانجی ئەوەیە بەرژوەندییەكانی ئەو سێ ولاتە بهێنێتە دی نەك ببێتە هاوپەیمانێتی وڵاتێك دژی وڵاتێكی دیكە، داواشی كرد ئەوە فراوانتر بكرێت و ڕۆڵەكانی عێراق و ئوردنیش لەسەر ئاستی ناوچەكە و عەرەبی و نێودەوڵەتی ئەكتیڤ بكرێت، هوروەها گوتیشی گرنگە هەماهەنگی سیاسی لەسەر ئاستی حیزب و پێكهاتە سیاسییەكانی هەردوولایەنیش هەبێت.

    لەدرێژەی قسەكانیدا سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییە ستراتیژییە ئابووریەكان كرد و ڕایگەیاند كە پێویستە زوو ناوچەی ئازاد و هاوكاری لەسەر ئاستی ووزە تەواو بكرێت و گوتیشی سەقامگیری ئوردن بۆ عێراق گرنگە بە پێچەوانەشەوە هەر ڕاستە، ئێمە گوتوومانە ئەو ناوچەیە پێویستی بەوەیە وڵاتەكانی ئارام و سەقامگیر بن تاكو هەموو خەڵكەكەی بە ئاسوودەیی و بە ئاشتیانە ژیان بەسەر ببەن، هەروەها گوتیشی بەشێك  لە ناڕەزاییەكانی شەقام لەسەر هەقن و بەشێكی دیكەش بە قسە و پلانی لایەنی دەرەكی بەڕێوە دەچێت و ئەو جووڵەیان پێدەكات،  ئوردنیش باجی هەڵوێستەكانی بەرامبەر كەیسی فەلەستیینییەكان و وەسیەتی هاشمییەكان لەسەر پیرۆزیی و موقەدەساتی موسڵمان و كریستیانەكان لە قودسی شەریف دەدات، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق تەنها لەگەڵ هاوكێشەی گەلی فەلەستینی و وەرگرتنەوەی مافەكانی دەبێت، ئێمەش هەمیشە بانگەشەمان بۆ ئەوەی كردوە كە دەبێت لەگەڵ ئوردن بوەستین تا كەمێك لەو ئەرك و بارگرانییەی لەسەر كەم بكەینەوە كە بەهۆی هەڵوێستی لە كەسی فەلەستینی ڕووبەڕووی بووەتەوە، هەروەها داوەتنامەی سەرۆكی بەرلەمانی ئورودنی بۆ سەردانی كردنی ئوردن و ئەنداملانی ئەنجومەنی نوێنەران بەرز نرخاند.
    سەماحەتی داواشی كرد پاڵپشتی پەیامەكانی عێراق لە 25 جامی كەنداو بكرێت و كە چۆن عێراق توانی بەو شێوازە سەركەوتووانە میوانداری برایانی بكات و لە رێكخستنی ئەو پاڵەوانێتیەش سەركەوتوو بێت، دووپاتیشی كردەوە كە عێراق وا دەگەڕێتەوە باری پێشووی و باش دەبێتەوە و قۆناغەكانی ناسەقامگیری ئەمنی و سیاسی تێپەڕ دەكات.

    Related News