• سەماحەتی حەكیم: عێراق لەهیچ هاوكێشەیەك نابێت تەنها هاوكێشەی فەلەستین و بەرژەوەندی گەلەكەی نەبێت

    2023/ 01 /10 

    سەماحەتی حەكیم: عێراق لەهیچ هاوكێشەیەك نابێت تەنها هاوكێشەی فەلەستین و بەرژەوەندی گەلەكەی نەبێت

    ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-1-9 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی لە بەڕیز ئەمین رجوب نوێنەری سەرۆكی فەلەستینی و ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی فەتح و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای لاوان وەرزشی فەلەستینی كرد، لەم دیدارەدا كە بەڕێز ئەحمەد عەقل باڵێۆزی فەلەستین ئامادەی بوو، لەم دیدارەدا بەڕێز حەكیم دوای ئەوەی سڵاوی گەرمی سەركردایەتی فەلەستینی پێگەیشت سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی و ڕوونیكردەوە كە عێراق بەهیچ شێوەیەك لەهیچ هاوكێشەیەك نابێت و تەنها  ئەو هاوكێشەیە دەبێت كە لەبەرژەوەندی فەلەستین و گەلەكەی دەبێت.

    سەماحەتی پشتگیری نەگۆڕی عێراق و گەلەكەی بۆ كێشەی فەلەستینی دووپات كردەوە و گوتی ئێمە هەمیشە لە هەموو هەڵوێست و ڕۆژە سەختەكان پشتی كێشەی فەلەستین دەگرین.
    هەروەها داوای كرد كە گەلی فەلەستین زیاتر یەك ڕیزبن خاوەن یەك قسە و یەك هەڵوێست بن ناكۆكیەكان چارەسەر بكەن، لەبەر ئەوەی ئێستا كەشەكە لەبارە بۆ ئەوەی ئەو زوڵمەی سەر گەلی فلەستینی و مەینەتییەكانی بەهۆی هێزەكانی ئیسرائیلی داگیركەر و سیاسەتە فراوانخوازییەكانی و ڕوونیكردەوە كە عێراق هەمیشە لە هەموو هەڵوێستەكانی پشت و پەنای فەلەستین دەبێت.

    Related News