سەماحەتی حەكیم بانگەشە بۆ پەیڕەوی كردنی بەرنامەی شەهید میحراب وناساندنی بە خەڵك دەكات
ڕۆژی 2023-7-1 لە یەكەمین كۆنگرەی ڕەسەنەكان لە كوڕانی قوتابخانەی شەهید میحراب خوا لێی ڕازی بێت، بەڕێز عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی باسی مێژووی هاوبەشی لەگەڵ ئەوان لە بەرهەڵستی كردنی دیكتاتۆریەت كرد و دووپاتی كردەوە كە مانەوە و پەیڕەوی كردنی بەو بەرنامە دروستە یەكێكە لە گرنگترین ئەو ڕكابەرییانەی ڕووبەڕووی كەسە دڵسۆز و ڕاستگۆیەكان دەبێتەوە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە بڕوایان بە بنەماكانی ئەو پڕۆژە هەبێت و هێماكانی بچەسپێنن و ڕەوشتیان لەگەڵ پڕۆژەكە هاوشێوە بێت و ئاماژەی كرد كە بەرنامە وپڕۆگرامی شەهید میحراب و ئەو ڕكابەرییانەی دووچاری بووەتەوە، ناونیشانی هاوسەنگی و ناوەندگیری و ڕۆشەنبیری كپكردن و مل كەچكردن بۆ بەرژەوەندی گەل و نیشتمان بووە، هەروەها گوتیشی كە ئەو دامەزاروە بۆ پاراستنی مافەكانی گەورەترین پێكهاتە شان بەشانی پێكاهتە نیشتمانییەكانی دیكە هاتووتە دی و بانگەشەی كرد بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیەی شەهید میحارب بە نەوەكانی داهاتووش بناسێنرێت.