• بەڕێز حەكیم بۆ سەركەوتنی كاری حكومەت داوای یەكگرتنی هەمووان دەكات

    2023/ 01 /05 

    بەڕێز حەكیم بۆ سەركەوتنی كاری حكومەت داوای یەكگرتنی هەمووان دەكات

    ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2023-1-5 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و بەیەكەوە باسی تازەترین پێشهات و بارودۆخی سیاسی و ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە گەڕی داهاتوو كرا.
    لەم دیدارەدا گرنگی یەكگرتن و هەماهەنگی هەمووان دووپات كرایەوە بۆ ئەوەی كارەكانی حكومەت لە قۆناغی داهاتوودا سەركەوتوو بێت، لەم ڕووەوە سەماحەتی حەكیم بەپێویستی زانی كە ئەو هەلە بە نرخە بقۆزرێتەوە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری و هەلی كار دابین بكرێت و گەندەڵیش نەهڵدرێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبستێت بە ڕۆڵی چاودێری و تەشریعی خۆی بۆ دەركردنی بڕیاری گرنگ بەنیازی تەواوكردنی سیستەمی سیاسی هەروەها  ئەو بڕیارانەی كە لە خەم و كەموكوڕیەكان و پێداویستییەكانی هاوڵاتیان نزیكن، لەم بارەیەوە ئاماژەی كرد كە پێویستە كاری لیژنەی نوێنەران و وەزارەتەكان تەواوكەری یەكتر بن، هەروەها لەدرێژەی قسەكانیدا گوتیشی كە دەبێت ئاوارەكان وئەوانەی لەشوێنی خۆیان ڕۆیشتوون بگەڕێنەوە و لێدانی خانەكانی تیرۆریش بە گورزی دەستپێشخەر بەردەوامی هەبێت.

    Related News