سەماحەتی حەكیم دوای گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی ئەفغانستان داوای پاراستنی ئەهلی بەیتی ئەو وڵاتە دەكات
لە ڕۆژی چوارشەممە 2023-1-4 لە دیداری شاندێكی ئەنجومەنی زانایانی ئەهلی بەیتی ئەفغانستان، سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بانگەشەی خۆی بۆ پشگیری كردنی گەلی ئەفغانی دووپاتكردەوە و داوای كرد كە ئەهلی بەیتی ئەفغانستان دوای گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ئەم ولاتە بەم دواییە پێی تێپەڕ بوو، پێویستە بپارێزرێت.
سەماحەتی درێژە پێدان پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو گەلی ئەفغانی و عێراقی بە گرنگ لە قەڵەمدا و ناڕەحەتی و داخی خۆی بەهۆی خراپی باری مرۆڤایەتی و كۆمەڵایەتی گەلی ئەفغانی لەچەند دەیەی ڕابردوو دەربڕی، هەروەها ڕوونیكردەوە كە بەیەكەوە ژیانێكی ئاشتیانە نێوان هەموو پێكهاتەكان و پاراستنیان و ڕێگاپێدانیان بۆ دەربڕینی ڕاو بۆچوونیان و ناسنامەیان گرنگی گەورەی هەیە، هەروەها لەم دیدارە ئاماژەی بە گرنگی زانینی مەترسییەكانی تیرۆری دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە هەڕەشەی تۆقاندن و تیرۆر بەشوێنێكی جوگرافی دیاری كراو نەبەستراوەتەوە، بەڵكو هەڕەشەیە بۆ تێكدان و شڵەژانی ئاسایشی دولاتانی ناوچەكە و جیهانیش، لەكۆتایشدا جەختی كرد لەسەر سەرپەرشتی كردنی ئەهلی بەیت لە ڕووی رۆشەنبیری فیكری و هەروەها دەبێت هەماهەنكی هاوبەش هەبێت لەنێوان ئەنجومەنی زانایان و تەواوی دەزگا ئاینییەكانی ناوچەكە و سەرتاپای جیهان.