• سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر هاوەسەنگی پەیوەندییە دەرەكییەكانی عێراق دەكات

    2023/ 01 /04 

    سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر هاوەسەنگی پەیوەندییە دەرەكییەكانی عێراق دەكات

    ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2023-3-1 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز ئێریك شۆفالێ باڵێۆزی فەرەنسا لە عێراق كەوت، لەم دیدارەدا بەڕێز حەكیم  پێشهات و تازەترین بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی بەغدا و پاریس و چەند بابەتێكی هاوبەشی لەگەڵ باڵیۆزی فەرنسا تاوتوێ كرد، هەروەها سەماحەتی گوێبیستی پشتگیری حكومەتی فەرنسا بۆ حكوومەتی سوودانی بوو.
    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە هاوسەنگی عێراق لە بەڕێوەبردنی بەرژەوەندییە دەرەكییەكانی و كرانەوەی بەڕووی هەمووان بە پێی بەرژەوەندی نیشتمانی و سەروەری و سەربەرخۆیی بڕیاری سیاسی عێراقە و داواشی كرد كە هەموو ئەو هەلانە بقۆزنەوە كە عیراق لە بواری خزمەتگوزاری وەبەرهێنان پێشكەشی دەكات.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق دەروازەی سەقامگیرییە بۆ ناوچەكە و بۆ جیهانیش بۆیە ئەو ڕكابەری و چاڵنجە ئەمنییەی عێراق ڕووبەڕووی دەبێتەوە پێویستی بە گرتنەبەری ڕێكاری تایبەتی وا دەكات كە لەگەڵ سروشتی ئەو ڕكابەرییە بگونجێت، هەروەها پێویستە ئۆپەراسییۆنە سەربازی و ئەمنی و سەربازییەكان بەردەوام بن بۆ ئەوەی بە تەواوی خانە خەوتوو و پێگەكانی تیرۆر لەناو ببرێن.

    Related News