سەماحەتی حەكیم بەشداری لە ئاهەنگی یادەوەری سەركردەكانی سەركەوتن كرد
ڕۆژی 2022-12-31 لەكاتی بەشداری كردنی لە ئاهەنگی یادەوەری سەركردەكانی سەركەوتندا كە لە بەغدا لە لایەن باڵیۆزخانەی ئێران ئەنجامدرا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دووپاتی كردەو كە قسەكردن لەسەر ئەو شەهیدانە كە بەهایەكی نیشتمانی و قارەمانێتی گەورەیان لە دڵی نەتەوەو كۆمەڵگاكانیان هەیە ئەركێكی زۆر قورس و ئەستەمە، لەبەر ئەوەی ووشەكان ناتوانن وەسفی ئەو قوربانیانە بكەن كە شەهید بە بەهاترین شت كە هەیتی بۆ بەرگری كردن لە ئاین و شەرەف و خاك و نیشتمانەكەی پێشكەشی دەكات.
سەماحەتی گوتیشی " وەفاداری بۆ ئەوان و بنەمایەكانیان وا دەكات كە هەموومان یادەوەری بۆ قوربانییەكان و قارەمانێتییەكانیان بكەین و یادەوەرییەكانیان لە كاروانەكەیان بەرز بنرخێنین و ڕابگرین و لەسەر باوەڕ و بنەمایەكانی ئەوان بڕۆین بۆ ئەوەی پارێزگاری لەو ميراتە گەورەیەی ئەوان بكەین و هەموو توانامان لەو ڕێگەیە سەرف بكەین، بۆ ئەوەی
بەرگری لە نیشتمان و بەها و بنەما ڕەسەن و نەگۆڕەكانمان بكەین، هەروەها ئاماژەی كرد كە ئەوان خودا ڕحمی خۆیان پێ بكات زۆر پەیوەست و گوێرایەڵی تەواوی مەرجەعیەتی ئاینی باڵا بوون كە ئیمام سیستانی نوێنەرایەتی دەكات، هەروەها لە بەپیل چوون بۆ فەتوا ڕەوایەكان بۆ بەرگری كردن لە خاك و شەرەف و پیرۆزییەكان هیچ كات درێغیان نەبوو.
سەماحەتی گوتیشی " ئەو دوو شەهیدە بەپیرۆزی و فەتوا قوتابخانەیەكیان بنیات نا بۆ ئەوەی جیلێكی تازە لە سەركردەی نیشتمان پەروەر و عەقائیدی ئیماندار پەروەردە بكەن، لە دامودەزگایەكی پیرۆز وسەنگین كە ناوی حەشدی شەعبی هەڵگرتوە، هەروەها بانگەشەی كرد بۆ پاراستنی ئەو دامودەزگایە كە قوربانی زۆری داوە و بە پێویستی زانی پێگە و پیرۆزی و بنەماكانی لە پێناو ئەو بەرژەوەندییانەی كە بۆ دامەزراوە لەبەر چاو بگیرێت، هەروەها وەك پاداشتێك و وەفادارییەك بۆ ئەو قوربانییە مێژوویانەی داویانە ئەوە بكرێت، ڕوونیشی كردەوە كە سەركردەكان سەركەوتن كاریان لەسەر نەهێشتنی تیرۆر و توندڕەوی و كفر لەبری هەموو ناوچەكە و جیهان كردوە، هەروەها ئاماژەی كرد كە ئەوەی كە گرنگە و بۆ سەركردەكانی سەركەوتن هەژمار دەكرێت ئەوەیە كە مامەڵەی ئەوان لەگەڵ هەموو ڕۆڵەكانی ئەو گەلە لەسەر بنەمای ئیسلامی و مرۆڤایەتی بووە، دوور لە هەڵچوون و دەرچوون لە بنەماكانی ئیسلام و نیشتمان پەروەری، ئەوان بەئەركی خۆیان زانی كە ئافرەتە ئێزیدی و كریستیانەكان ڕزگار بكەن، بەهەمان ڕێژەی بەرپرسیارێتیان بەرامبەر ئافرەتە توركمانیەكانی تەلەعفەر و شیعەكان مامەڵەیان دەكرد و بەئەركی خۆیان دەزانی ڕۆڵەكانی كورد و سوننە و شیعە لە توركمان و شەبەك بەهەمان گرنگی و قوربانیدان ڕزگار بكەن، ئەوان بەو ڕوحیەتە توانیان ڕێز و ستایشی هەمووان بەدەست بهێنن.
لەكۆتاییدا سەماحەتی دووپاتی كردوە كە پێویستە هەموو كێشە و ناكۆكییەكان لەڕێگەی گفتوگۆ و قسەكردن چارەسەر بكرێت و پەنا بۆ توندو تیژی و دەستدرێژی و تیرۆر كردن نەبرێت.