سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان لەڕێگای گفتوگۆ و دەستوور چارەسەر بكرێت
ڕۆژی هەینی 2022-12-30 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بافل تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد و لەگەڵ بەڕێزیان تازەترین پێشهات و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان بەغداو هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا، لەم دیدارەدا سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد لەگەڵ ئەو پاڵەوانێتیانەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و تیرۆر پێشكەشی كردوون جگە لەبەشداری كردنی لە بنیاتنانی دەوڵەتی عێراقی لە دوای ساڵی 2003 دا.
هەردوولا بیروبۆچوونیان سەبارەت بە دۆخی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد و لێرەدا سەماحەتی حەكیم گرنگی پشتگیریكردنی حكومەتی دووپاتكردەوە تا بتوانێت پردێك نێوان هاوڵاتی و هێزە سیاسییەكان دروست بكات، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە پەیوەندی بەغدا و هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای تەنازول كردن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و لەسەر بنەمای ماف و ئەركەكان بێت و جگە لەوەش بۆ چارەسەری كردنی كێشەكانی هەردوولا دەبێت دەستوور پەیڕەو بكرێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی گوتیشی كە گرنگە هەماهەنگی ئەمنی هەبێت، لەبەر ئەوەی تیرۆر ئێستاش وەك هەڕەشەیەكی ئەمنی بوونی هەیەو پێویستە بە هاوكاری و هەماهەنگی هەمووان لەڕێگای جووڵەكردن و ئاڵوگۆڕ كردنی زانیاری بەڕووحیەتی یەك تیم ڕووبەڕووی جووڵەكانیان ببینەوە و هەروەها پێویستە لەلێدانە دەستپێشخەرەكان بەردەوام بین و سوود لەو خاڵە وەرگرین كە ئەویش ئەوەیە كە تیرۆر ئێستا داڵدە كۆمەڵایەتییەكانی لەدەستداوە.