سەماحەتی حەكیم ستایشی هەڵوێستی هۆزە عێراقییەكان دەكات لەقۆناغە هەستیارەكانی مێژووی عێراقدا
سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە دیداری شاندێكی شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی سەرای لە ڕۆژی 2022-12-29 ستایشی هەڵوێستی نیشتمان پەروەرانەی هۆزە عێراقییەكانی كرد لە بەپیل چوونی بانگەوازی مەرجەعیەی ئاینی بۆ بەرگریكردن لە عێراق لەم دیدارەدا بەڕێز حەكیم لەچاوپێكەوتنی شێخەكانی ئەو هۆزە بە سەرۆكایەتی بەڕێز شێخ خالید عەتار شازادەی هۆزەكانی سەرای باسی مێژووی هاوبەشی لەگەڵ ئەو هۆزە كرد لە قۆناغە هەستیار و یەكلایی كەرەوەكانی عێراقدا و هۆشداری دا لەبارەی چەند پڕۆژەیەكی پیس كە ئامانجی تێكدانی ژینگەی كۆمەڵایەتیە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ئەو جۆرە پڕۆژانە كەسایەتی و هێما ئاینی و عەشایری و كۆمەڵایەتی دەكەنە ئامانج بۆ ئەوەی كۆمەڵگا لە كەسایەتی گەورە بەتاڵ بكەن و لەناویان بەرن، دووپاتیشی كردەوە كە ناسنامەی ئیسلامی لە عێراق بەهۆی مەرجەعیەی ئاینی و دروشمە حوسێنیەكان و هۆزەكانی عێراق پارێزراو بووە، هەر وەك شەهیدی میحراب خوای لێی ڕازی بێت ئاماژەی پێكردبوو.