• بەڕێز حەكیم كەركووك عیراقێكی بچووكراوەیە و سەركەوتنیش تێدا گرنگە وسەركەوتنی عێراقە

    2022/ 12 /30 

    بەڕێز حەكیم كەركووك عیراقێكی بچووكراوەیە و سەركەوتنیش تێدا گرنگە وسەركەوتنی عێراقە

    ڕۆژی 2022-30-12 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی عەرەبی لە كەركووك بەسەرۆكایەتی بەڕێز حاتەم تائی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنەكە كرد، لەم دیدارەش بەڕێزیان كەركووكی بە عیراقێكی بچوكراوەی وەسف كرد و ڕایگەیاند كە سەركەوتنی ئەوێ واتای سەركەوتنی هەموو عێراقە.

    سەماحەتی داوای كرد پارێزگاری لە سەرجەم پێكهاتەكانی كەركووك بكرێت و هەموو لە ناوەندی بڕیار لە شارەكە مافی بەشداریكردن و دروستكردنی بڕیاریان هەبێت، ئەویش بە پێی تواناكانی شارەكە لە ڕووی  ئابووری و كۆمەڵایەتی و جوكرافییەوە ، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پاراستنی ئەمنیەتی شارەكە گرنگییەكی زۆری هەیە و گوتی " پاراستنی ئاسایش ئەركی هەمووانە تەنها بە لایەنێكەوە نەبەستراوەتەوە و پێیوستە هەموو لەگەڵ پیاوانی ئەمن و ئاسایش هەماهەنگیان هەبێت بۆ ئەوەی هەموو ئەو ناوچانەی تیرۆرستان بەكار دەهێنن و تێیدا گورز لەهێزە چەنكدارەكان و هێزە ئەمنییەكان دەدەن،  بەباشی كۆنترۆڵ بكرێن.

    Related News