• سەماحەتی حەكیم داوای دروستكردنی كۆمەڵگای نیشتەجێ بوونی مۆدێرن و بەستنەوەی بە ڕێگای خێرا لەگەڵ پایتەحت دەكات

    2022/ 12 /28 

    سەماحەتی حەكیم داوای دروستكردنی كۆمەڵگای نیشتەجێ بوونی مۆدێرن و بەستنەوەی بە ڕێگای خێرا لەگەڵ پایتەحت دەكات

    لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2022-12-28  لە چاوپێكەوتنی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ بەڕێز بەنگین ڕێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بەڕێز حەكیم  دووپاتی كردەوە كە پێویستە دوو ڕێچكەی گرنگ پەیڕەوی بكرێت یەكیان ئاوەدان كردنەوەیە ئەوی دیكەش دابین كردنی نیشتەجێ بوونە لەڕێگەی دروستكردنی گۆمەڵگای نیشتەجێ بوونی مۆدێرن لە ناوچەی گرنگ و هەروەها ئەوكۆمەڵگایانەش بە ڕێگای خێرا بە بەغدای پایتەخت ببەسترێتەوە، تا خەڵك بتوانێت بە ئاسانی بگەنە سەنتەری شار، بەمەش لە زۆر قەڵەباڵغی هاتوو چۆ ڕزگاردەبین، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە سەبارەت بەدروستكردنی پرد و ڕێگاوبانەكان و بۆ چارەسەركردنی تەگەرە یاساییەكان هەماهەنگی لەگەڵ ئەمنیدارێتی بەغدا و وەزارەتەكانی دیكە بكرێت.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی گوتی كە پێشكەشكردنی خزمتگوزاری لەوانە دابین كردنی پرد و ڕێگاوبانی پارێزراو بۆ بەرژەوەندی گشتییە و بەهەماهەنگی و هاوكاری هەمووان دەكرێت و ئامانجیش ئاسانكردنی هاتووچوونی هاوڵاتیانە و كارێكە هەموو سوودی لێوەردەگرن.

    Related News