سەماحەتی حەكیم داوای چاوپێخشاندنەوە بە وەرگرتنی مەركەزی دەكات كە بەشێوەیەك بێت لەگەڵ پێوستی كاری بازاڕ بگونجێت
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2022-12-28 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر نەعیم عوبێدی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كرد و لەم دیدارەدا بەڕێز حەكیم ئاماژەی كرد كە پێویستە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان چاوپێخشانەوە بە پلانی وەرگرتنی مەركەزی لە كۆلیژ و پەیمانگەكان بكرێت تا بەشێوەیەك بێت كە لەگەڵ پێویستی بازاڕی كار بگونجێت، هەروەها ڕوونیكردەوە كە بناغەی هاوڵاتی عێراقی ڕۆشەنبیر و خوێندەوار كە بڕوای بە عێراقی تازە و سیستەمە دیمۆركراتییەكەی هەیە پێویستە لەسەر بنەمایە سەرەكییەكانی خوێندنی باڵا بێت، ئەویش دەكرێت لەڕێگەی دەستەی مامۆستایانی خاوەن توانای بەرز و خاوەن باوەڕ بە ڕژێمی دیمۆكراتی عێراق ئەنجام بدرێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە چاودێری ناوخۆیی گرنگە بۆ ئەوەی ڕێگا لەوانە بگیرێت كە دەیانەوێت زیان بەعێراق بگەیەنن، داواشی كرد پەیوەندی جمكو هەماهەنگی لەنێوان خوێندنی ئەهلی و حكومی هەبێت، ئەوەش بۆ ئەوەی خوێندنی ئەهلی تۆكمەتر بێت لەگەڵ تاوتوێ كردنی بابەتی ئەوەی كە ڕێگا بدرێت كە خوێندنی ئەهلیش خوێندنی باڵای لێ بكرێت، دوای بەجێگەیاندنی پێداویستییەكان، هەروەها پێویستە زانكۆیە حكومییەكان و ئەهلییەكان زیاتر هان بدرێن بۆ ئەوەی بتوانن خوێندنی نێو دەوڵەتی دەستەبەر بكەن، هەروەها بەڕێزی ئاماژەی كرد كە پێویستە بودجەی كەرتی خوێندن لە بودجەی گشتی زیاد بكرێت.
لەكۆتایی قسەكانیدا سەماحەتی حەكیم لەم دیدارە جەختی كردەوە لەسەر باشكردن و پێشخستنی سیستەم و پڕۆگرامەكانی خوێندن تا زیاتر لەگەڵ پێشكەوتنی ئێستا لەم بوارەوە بگونجێت ئەویش لە ڕێگای ئەنجامدانی كۆنفرانسی زانستی ئاست بەرز كە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندنی باڵا دەبێت.هەروەها بایەخدان بە كوالیتی توێژینەوەكان و سوودوەرگرتن لەو توێژینەوانە بۆ پێشخستنی زۆربەی كەرتەكان بە هەماهەنگی كردن لەگەڵ وەزارەتەكانی دەوڵەت.