• سەماحەتی حەكیم بۆ بۆ میدیا میسرییەكان.. شێوەی عێراق لە میدیاكان لەگەڵ واقیع ڕاستی جیاوازە،  ئێستا پێگەیشتنێكی سیاسی لە سەر ئاستی هێز و دامودەزگایەكان هەیە

    2022/ 12 /27 

    سەماحەتی حەكیم بۆ بۆ میدیا میسرییەكان.. شێوەی عێراق لە میدیاكان لەگەڵ واقیع ڕاستی جیاوازە، ئێستا پێگەیشتنێكی سیاسی لە سەر ئاستی هێز و دامودەزگایەكان هەیە

    لەڕۆژی یەكشەممە بەرواری 25-12-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز كەرم جەبر سرۆكی ئەنجومەنی باڵای ڕێكستنی ڕاگەیاندن لە میسر لەگەڵ شاندی یاوەری كە لە كۆمەڵێك میدیاكار و ڕۆژنامەنووس پێكهاتبوو، لەم دیدارەدا بەڕێز حەكیم هاتنی ئەو شاندەی بۆ بەدواچوونی مەیدانی لەنزیكەوە لە بارودۆخی عێراقی بەرز نرخاند و داوای كرد ڕاستییەكانی سەر عێراق و ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان لە نزیكەوە بگوازنەوە، لەبەر ئەوەی ڕاگەیاندنەكان لە گواستنەوەی هەواڵەكانی عێراق بەردەوام لاینە نەرێنییەكان دەگوازنەوە و لایەنی ئەرێنی و باشیش فەرامۆش دەكەن.

    سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەو پەیوەندییە مێژووییەی كرد كە عێراق و میسر بەیەكەوە دەبەستێتەوە و ڕوونیكردەوە كە پەیوەندییە ئیسلامی و عەرەبی و شارستانی و زۆر لاینی دیكەی پێك چوو لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە، هەروەها هەڵوێستی سەركردایەتی میسری بەسەرۆكایەتی عەبدئەلفەتاح سیسێ  لە پشتگیری كردنی عێراق و ئەمنی ئاسایشی عیراقی بەرز نرخاند.

    دواتر سەماحەتی لەگەڵ میوانەكانی باسی تازەترین پێشهات و بارودۆخی عێراقی كرد و ئاماژەی كرد كە چۆن عیراق لە ساڵ ونیوی ڕابردوو توانی خۆی لەو داخرانە سیاسییە ڕزگار بكات و ڕوونی كردەوە كە ئێستا عیراق تاقیكردنەوە و ئەزموونێكی سیاسی كەڵەكەبووی باشی هەیە و لە ڕووی سیاسی  لەسەر ئاستی هێز و دامو دەزگایەكاندا باش پێگەیشتوە.
    هەر لە دیدارەكەدا سەماحەتی ڕاستی و بنەماكانی سەركەوتنی حكومەتی عێراقی خستە ڕوو كە بریتین لە هەبوونی بڕە پارەیەكی باش و سەقامگیری ئەمنی دوای شكست پێهێنانی تیرۆر و پشتگیری پەرلەمانی هەروەها بوونی خودی سەرۆك وەزیرانی ئێستا كە كەسێكە بەشێوەیەكی ڕاست پلە وەزیفییە كارگێرییەكانی بینیوە و كەسێكی دەستپاك و دادپەروەریشە.

    سەماحەتی حەكیم لە درێژەی قسەكانی گوتی " عێراق لەبری ناوچەكە و جیهان ڕووبەڕووی تیرۆر بووەوە و شەڕی تیرۆری كرد، هەروەها گوتی كە شكستپێهێنانی تیرۆر هۆكاری ئەو سەقامگیریییە هەژمار دەكرێت و ئاماژەشی كرد كە ئێستا تیرۆر هەڕەشەیەكی سەربازی نییە بۆ سەر عێراق بەڵكو تەنها وەك كێشەیەكی ئەمنی دەردەكەوێت.
    لەكۆتاییدا بەڕێز حەكیم داوای كرد كە هەمیشە قسە و پەیامی نەرم و مام ناوەند پەیڕەوی بكرێت و یەكتر قبوول كردن ولێبوردن بنەمای ژیان بێت، هەروەها گوتی هەردوو وڵات عێراق و میسر چەندین دامو دەزگای پێشەنگی وەك نەجەفی ئەشرەف لە عێراق و ئەزهەر لە میسر ئەوەش سەنگێكی شارستانی و ئیسلامی گەورەیە، هەورەها گوتیشی ئازادی دەربڕین لە عێراق لەسەر ئاستی كەس و ڕۆژنامەنووسان و دامودەزگایەكانی ڕاگەیاندن هەیە و ئەوەش ئەزموونێكی پێشەنگە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا.

    Related News