بەڕێز حەكیم.. مەسیحییەكان لەپێكهاتەی عێراق گرنگی خۆیان هەیە و داواكارین كەسە كۆچبەرەكانیان بەخواستی خۆیان بگەڕێنەوە
لەسەردانێكدا لە ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 25-12-2022 بۆ چەند كڵێسەیەكی بەغدای پایتەخت وەك (كڵێسەی مار بتورس و كڵێسەی مار كۆركییس كلدانییەكان و كڵێسەی یەكێتی ئینجیل و كڵێسەی ماریوسفی سریانەكان و كڵێسەی كاتدرائی سەیدەی زهوور و كڵێسەی مەعمەدانی كرد، لەم كۆبوونەوەدا عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەبۆنەی ڕۆژبوونی پێغەمبەری سەیدی مەسیح لەگەڵ پێغەمەبەری ئێمە سڵاوی لێبێت ، پیرۆزبایی مەسیحییەكان كرد و هیوای ساڵێكی پڕ خۆشی و ژیانێكی ئاسوودەو و پڕ لە ڕووداوی خۆشی لێكردن و دووپاتی كردەوە كە یادی سەیدی مەسیح هەلێكە بۆ ئاهەنگ گێران و بەم بۆنەیەوە و پێویستە ئەو ڕێڕەوەی ئەوان وەك بنەماو بەرنامەیەك پەیڕەوی بكریت و ڕەوشتە بەرز و ڕووناك كەرەوەكەی ببێتە نموونەیەك و پەیامی سەیدی مەسیح و پەیامی پێغەمەبەری ئێمە موحەمەد (دروودی خوای لێبێت) گرنگە بەیەكەوە نوێنەرایەتی ڕەحم و بەزەیی و ئاشتی و خۆشەویستی بن.
سەماحەتی ئاماژەی بەو تەگەرە و ڕكابەرییانە كرد كە لەماوەی ڕابردوو ڕووبەڕووی عێراق بوونەوە، وەك تیرۆر و داخرانی سیاسی بەڵام عیراق توانی هەموو ئەو ڕكابەرییانە بەهۆی ژیری و بەرخودانی كوڕانی تێپەڕبكات، هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویستە ئەو مەسیحییانەی كۆچیان كردوە بۆ دەرەوەی وڵات بەخواستی خۆیان بگەرێنەوەبۆ ئەوەی لە بنیاتنانی وڵاتەكەیان بەشداری بكەن، هەورەها گوتیشی كە مەسیحییەكانی عێراق بەشێكی گرنگی پێكهاتەی گەلی عێراقن و بەژمارەیان ناپێورێن بەڵكو ئەوان بە بری سەنگیان لە دەوڵەمەندكردنی كەلتوور و ڕۆشەنبیری عێراق هەڵسەنگاندیان بۆ دەكرێت.
سەماحەتی ڕوونیكردوە كە خوێندنەوەی ئیسلامی بۆ گەورەی مەسیح و دایكە پاكەكەی كە خانمی مەریەمی عەزڕا یا خود مەریەمی پاكیزەیە سلاوی خوایان لێبێت، قورئانی پیرۆز لە 25 شوێندا باسی گەوری مەسیحی كردوە و لە 34 شوێنیش باسی مەریەمی عەزرای كردوە، ئەوەش بەها و بەرنامەی ئەو كاریگەری مرۆییەی دەردەخات كە جێی هیشتوە سڵاوی خوای لیبێت.
لەكۆتاییشدا سەماحەتی جەختی كردوە لەسەر پاڵپشتی كردنی حكومەت و داوای كرد خزمەتگوزاری پێشكەش بكرێت و كار لەسەر نەهێشتنی گەندەڵی بكرێت بۆ ئەوەی دەستكەوتمان هەبێت و گوتیشی كە میوانداری كردنی عێراق بۆ 25 پاڵەوانێتی جامی كەنداو بەڵگەیەكە لەسەر سەقامگیری عێراق و گەڕانەوەیەتی جارێكی دیكە لەگەڵ برایانی لەكەنداو و بۆ دەوروبەری خۆی لە ناوچەكەدا.