• بەڕێز حەكیم داوا لە سەركردەكانی حیكمە لە كەربلا دەكات كە بچنە نێو گۆڕەپان و بەپێ توانا خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن

    2022/ 12 /15 

    بەڕێز حەكیم داوا لە سەركردەكانی حیكمە لە كەربلا دەكات كە بچنە نێو گۆڕەپان و بەپێ توانا خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن

    هەر لە درێژەی سەردانەكەی شاری كەربەلای پیرۆزدا، رۆژی چوارشەممە بەرواری 14-12-2022 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێكی زۆر لە سەكردە و كادیرانی ڕێكخستەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە كەربەلا كەوت، لەم كۆبوونەوەدا بەڕێز حەكیم ستایشی دان بەخۆداگرتن و قوربانیدانی ئەوان لە بەرگریكردن و داكۆكی كردن لە عێراق لە هەموو بوارەكان كرد و دووپاتی كردەوە كە زۆر گرنگە پڕۆژەی ڕەوتی جیكمەی نیشتمانی بەخەڵك بناسێنرێت و بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ خەڵك هەبێت وو لێیان نزیك بینبۆ ئەوەی خزیمەتیان بكەین بەپێی ئەو توانای لەبەردەست دایە.
    سەماحەتی ئاماژەی بە مێژووی هەموو ئەندامانی حیكمە كرد و ڕوونیكردەوە كە مێژوێكی بریسكەدار و ئەكتیڤ بووە لە قۆناغە گرنگەكانی مێژووی عێراقدا و ڕوونیشی كردەوە كە ڕەوتی حیكمە ڕۆڵێكی سەرەكی لە كۆكردنەوەی نەیارە سیاسییەكان هەبووە كاتێك وڵات بە دۆخێكی سیاسی داخراو تێپەڕ دەبوو.

    Related News