• سەید حەكیم و مەندەلاوی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان و پێشینەكانی قۆناغی داهاتوویان تاوتوێ كرد

    2025/ 11 /14 

    سەید حەكیم و مەندەلاوی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان و پێشینەكانی قۆناغی داهاتوویان تاوتوێ كرد

    لەمیانەی پەیوەندی كردن بە سەركردە سیاسییەكان، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دكتۆر موحسین مەندەلاوی كرد و لەم دیدارە باس لە دۆسییەكانی هەڵبژاردنەكان و ئەنجامەكان و پتەوكردنی سەقامگیری و دیاریكردنی پێشینەكانی قۆناغی داهاتوو كرا.

    سەماحەتی سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە تیشكدانەوەیەكی سروشتی عێراقی سەقامگیری بەدەرخست و ئاشكرای كرد كە گەل دەستی بە ڕێڕەوی دیموكراسیەت گرتوە و دووبارەش ستایشی ئەو ئەركانەی كرد كە چەندین لایەن كێشای لەپێناو سەرخستنی ئەو ئەزموونە گرنگە كە كەڵەكە بوونی ئەرێنییەكان بوو.
    لەم دیدارە بەڕێز سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە وێنەیەكی ئەرینی لەسەر دۆخ و سروشتی عێراقی پیشاندا ئەوەش تیشكدانەوەیە بۆ ئاڵوگۆڕ كردنی ئاشتیانەی دەستەلات و دەستگرتنی عێراقییەكان بە ڕێرەوی دیموكراسیەت، هەروەها ستایشی ئەركی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و دەزگا ئەمنییەكان و میدیاكان و دەزگاكانی چاودێری كرد لەپێناو سەرخستنی ئەو شایستە نیشتمانییە گرنگەدا.
    سەماحەتی سەید حەكیم ڕوونیكردەوە كە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە پتەوكردنی سەقامگیری و بووژانەوەی ئابووری و فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات هەیە لەگەڵ باشكردنی ئاستی خزمەتگوزاری و گوتیشی پێویستە پابەندبوون هەبێت بە كات و ساتە دەستوورییەكان و كاربكرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەتوانا كە بتوانێت خوساتەكانی گەلی عێراقی بەدی بهێنێت.

    Related News