• سەماحەتی حەكیم داوای پاڵپشتیكردن لە حكومەتی بەڕێز سوودانی و هەل پێدان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی  دەكات

    2022/ 12 /15 

    سەماحەتی حەكیم داوای پاڵپشتیكردن لە حكومەتی بەڕێز سوودانی و هەل پێدان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی دەكات

    لەچوارچێوەی سەردانەكەی شاری كەربەلای پیرۆز دا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ڕۆژی چوارشەممە 14-12-2022  لە میواخانەی بەڕێز شێخ عەلی ئال شەنتان تمیمی شێخی هۆزی بەنی تمیم چاوی كەوت بە شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی بەنی تمیم، لەم دیدارەدا بەڕێزیان داوای كرد پشتگیری كردنی حكومەتی لە ڕووی سیاسی و كۆمەلایەتی و میللی كرد و گوتی "حكومەتی  بەڕیز سوودانی سەركەوتنی هەیە و دەتوانێت گۆڕانكاری بەسەر خزمەتگوزارییە پێشكەش كراوەكان بەهاوڵاتیان بهێنێت و هەلی كاریش دابین بكات، لەبەر ئەوەی جیدیەتی تەواو و ڕوون لەو لایەنە هەست پێ دەكەین و هەروەها ئاماژەی كرد كەئەوانە خاڵی بەهێزی حكومەتی سوودانین لەگەڵ بابەتی چارەسەركردنی پلەداری فەرمانبەران كە وایكردوە كە ئاگاداری زۆر لە كێشە و چۆنیەتی چارەسەریەكانیش بێت".

    Related News