سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەركەكانی هۆزەكانی گربتی لە خزمەتكردنی میوانەكانی مەزاری ئیمام حوسێن كرد
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 14-12-2022 دا هەر لەمیانەی سەردانەكەی كەربەلا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بووە میوانی هۆزەكانی گربت كە بەسەرۆكایەتی شێخ زوهێر كازم ئال مارد ئەلگرێتی بوو، كە سەرۆكی هەموو هۆزەكانی گربتە، لەوێ لە دیوانی سەرۆكی هۆزەكەدا بەڕێز حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك لە سەرۆك هۆزەكانی پیاو ماقووڵانی هۆزی گربت و چەندین كەسایەتی هۆزەكانی دیكەی كەربەلای پیرۆز فوڕاتی ناوەڕاست كەوت و ستاشی مێژوو و رۆڵی بەرچاوی ئەو هۆزانەی لە مێژووی عیراق كرد، هەورەها دیدی شەهید میحراب " نهێنی پیرۆز بێت" بەهۆكارێكی پاراستنی ئاینی ئیسلامی لە عێراق وەسفكرد، كە ئەویش لە ڕێگای مەرجەعیەتی ئاینی و دروشمەكانی حوسێنی و هۆزەكانی عیراقی بەرجەستە بووە.
لەدرێژەی قسەكانیدا سەماحەتی ستایشی هەڵوێستی هۆزەكانی گربتی كرد بەهۆی خزمەتكردنی میوانەكانی مەزاری ئیمامی حوسێن (سڵاوی لێبێت)، هەروەها ڕوونیكردەوە كە دروشمە حوسێنییەكان بووەتە جێی سەرنج و سەرسوڕمانی هەموو جیهان، هۆزەكانیش بنەمای هەموو ویستگە ڕووناكەكانی مێژووی عیراقە، هەروەها داوای كرد پشتگیری حكومەت بكرێت و هەلی پێویستی پێ بدرێت، بەڕێزیان گوتیشی مێژوو و پێگەی عێراق ڕەتی دەكاتەوە ئەو حكومەتە بە حكومەتی دوا هەل وەسف بكرێت و دووپاتی كرجەوە كە ئەوە حكومەتی هەلە بەنرخەكەیە.
لەكۆتاییدا سەماحەتی ستایشی ئاوەدانكردنەوەی شارەكەی كرد و هۆشداری دا لەهەندێك دەنگی خراپ دەیانەوێت هەموو پڕۆژەكان بشێوێنن و بێ ئومێدی و نیگەرانی لای خەڵك دروست بكەن.