بەڕێز حەكیم هۆشداری دەدات سەبارەت بە دەزگایەكی میدیایی كە لەیەهای دەستكەوتەكان كەمدەكانتەوە
لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 14-12-2022 بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە دیوەخانی شێخ عادل ساحب ئال حەربی حەسناوی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوماقوولانی هۆزی ئال جەمیل بەنی حەسن كەوت، لەم دیدارەدا سەماحەتی ڕایگەیاند كە خزمەتكردنی كەربەلا خزمەتكردنی كوڕانی ئەو شارە و ئەو میوانانەیە كە لە هەموو پارچەكانی جیهان سەردانی مەزارە پیرۆزەكانی ئەو شارە دەكەن، هەروەها ستایشی ئەو خزمەتگوازارییانەی كرد كە بۆ شارەكە ئەنجامدراون و جگە لەو پێشكەوتنەی شارەكە بەخۆیەوە بینیوە و داوای كرد كاری زیاتر بكرێت بە شێوەیەك كە لەگەڵ سەنگی ئاینی و مێژووی شارەكە بگونجێت.
لەدرێژەی قسەكانیدا سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە بەردەوامی پەیوەندییەكان لەگەڵ هۆز و عەشایەرەكانی كەربەلا بەهۆی ئەو مێژووە هاوبەشەیە كە لەگەڵ ئەو هۆزانە هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت و ڕووبەڕووبوونەویە تیرۆر، هەروەها بەگرنگی زانی كە هەڵوەستە لەسەر ئەو مێژووە بكرێت و ببێتە وەچەرخان بۆ ڕابردوو و داهاتوودا.
سەماحەتی گوتیشی كە سروشتی ئەو گۆڕانكارییە سیاسییانە و ئەو داخراوییە سیاسییەی هەبوو بەهۆی ئەنجامەكانی ئەو هەڵبژاردنانە بوو كە هیچ بەلانس و هاوسەنگییەكی سیاسی تێدا بەدی نەدەكرا، بەڵام بەهۆی ئەو ئەرك و ئەزموونەی لەسەر هەموو ئاستەكان درا، توانیمان ئەو قەیڕانە تێپەڕ بكەین، لێرەش بەڕێزیان هۆشداری دا لەوەی كە هەندێك دەزگای میدیایی هەن كە كاریان ئەوەیە تەنها نەرێنی بڵاوبكەنەوە و چاوپۆشیش لە كارە ئەرێنی و باشەكان بكەن، بۆیە داوا دەكەین كارە باشەكان و ئیجابییەكان وەك بەنەمایەك هەژمار بكەین بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی كارە نەرێنیەكان ببینەوە، لێرەش پێویستە پاڵپشتی حكومەت بكەین لەڕووی جەماوەرییەوە تا هەلی تەواو هەبێت بۆ ئەوەی داواكاری و ئامانجەكانی میللەت بێنێتە دی و هەلی كار و خزمەتگوزاری باش پێشكەش بكات و گەشەپێدانی زیاتر ڕووبدات.