• بەڕێز حەكیم گەیشتە كەربەلا و لەگەڵ پارێزگار و بەڕێوەبەری چەند بەڕێوەبەرایەتییەك كۆبووەوەی كرد

    2022/ 12 /15 

    بەڕێز حەكیم گەیشتە كەربەلا و لەگەڵ پارێزگار و بەڕێوەبەری چەند بەڕێوەبەرایەتییەك كۆبووەوەی كرد

    ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 14-12-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەردانی هەردوو مەزاری پیرۆزی ئیمام حوسێن و ئەبی فەزلی برای  لە كەربلای پیرۆز كرد، هەر لەوێش لەیەكەمین وێستگەی سەردانەكەی چاوی بە بەڕێز (نسەیف خەتابی)و چەندین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەكانی ئەو پارێزگایە كەوت، لەم دیدارە بەڕێزیان بە گوێبستی كورتەیەك بوو سەبارەت بە بارودۆخی خزمەتگوزارییەكانی شارەكە و پرۆژە داهاتووەكان و ئاستەنگەكانی ڕووبەڕوویان دەبنەوە، ئینجا سەماحەتی حەكیم ستایشی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی كرد كە لەو شارە پێشكەش كراون.
    هەروەها بەڕێزیان ڕوونیكردەوە كە كەربەلا چیڕۆكێكی سەركەوتنە دەكرێت ببێتە نموونەیەك و ئەزموونێك بۆ پارێزگاكانی دیكەش و داوای كرد كارەكان بەردەوام بن بەشێوەیەك كە لەگەڵ دۆخی شارەكە و پێگەكەی لە ڕووی ئاینی و گەشتیاری و جوگرافی بگونجێت.
    سەماحەتی ئاماژەی بە گرنگی شاری كەربەلای پیرۆز بۆ موسڵمانان لە هەموو پارچەیەك كرد و گوتیشی كە پێویستە بڕی بودجەی تەرخان كراو بۆ ئەو شارە هاوتا بێت لەگەڵ ئەو هەموو ڕكابەرییەی ڕووبەڕووی ئەو شارە دەبیتەوە لە ڕووی ئەو ژمارە زۆرەی ئەو شارە ساڵانە پێشوازییان لێ دەكاتكە هەندێك جار دەگانە دەیان ملیۆن كەس بەدرێژایی ساڵدا، هەروەها باسی دۆخی سیاسی و هەنگاوەكانی حكوومەتی كرد لە ڕووی خزمەتگوزاری وچاكسازی لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چارەسەركردنی ڕۆتین و خراپی كارگێڕیدا، هەروەها داوای كرد كە پشتگیری حكومەت بكرێت و ئەو هەلانە بقۆزنەوە كە بەهۆی باشی باری دارایی و سەقامگیری ئەمنی و پاڵپشتی پەرلەمانی و كەش و هەوای سیاسی گونجاو لەسەر ئاستی ناوچە و نێودەوڵەتی لەو ساتەدا ڕەخساوە.

    Related News