بەڕێز حەكیم چاوی بە موسەنا سامەرائی و ئەحمەد جبووری كەوت و باسی بارودۆخی عێراقیان كرد
لە ڕۆژی دووشەممە بەرواری 12-12-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی بە هەردوو بەڕێز موسەنا سامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم و ئەحمەد جبووری سەرۆكی حیزبی جەماوەری نیشتمانی كەوت و بەیەكەوە بیرو بۆچوونەكانیان سەبارەت بە دۆخی عێراق و ناوچەكە و پێشهاتە سیاسییەكانیان ئاڵوگۆڕ كرد، هەروەها باسی ڕەوشی پارێزگای سەلاحەدین و بارودۆخی ئەمنی شارەكە كرا و سەماحەتی پشتگیری كردنی حكومەتی لە ڕووی سیاسی و جەماوەرییەوە دووپات كردەوە.
لەم دیدارەدا سەماحەتی دوای لە كوتلە سیاسییەكان كرد كە لە ئاستی ئەو ڕكابەرییانە بن كە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە، لێرەش پێویستە بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی كەسی و تایبەت زاڵ بێت، لە ڕووی ئەمنیشەوە داوای كرد ئۆپەراسیۆنە سەربازی و هەواڵگرییەكان بەردەوامییان هەبێت، لەبەر ئەوەی لایەنی ئەمنی و پاراستنی دەستكەوتە ئەمنیەكان پێویستی بە هەماهەنگی و هاوكاری هەمووان دەبێت لە ڕووی ئەمنی و سیاسی و جەماوەرییەوە.