بەڕێز حەكیم داوای پشتگیری حكومەت لە ڕووی سیاسی و میللی دەكات
ڕۆژی دووشەممە بەرواری 12-12-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی ینشتمانی چاوی بە خانمی بەڕێز جەنین بلاسخارتی نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق كەوت و لەم دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و عێراق و ناوچەكو ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتوەگان لە پشتگیری كردنی عێراق بۆ لابردنی تەگەرە و ڕكابەرییەكان كرا.
هەروەها سەماحەتی جەختی كرد لەسەر گرنگی پشتگیری كردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەكەی بۆ پێكانی ئەو ئامانجانەی لێی چاوەڕێ دەكرێت و گوتیشی كە دەبێت پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییەكان باشترین و كورت ترین ڕێگا بێت بۆ ئەوەی متمانەی هاوڵاتی بە ڕژێمە سیاسییەكەی بگەڕێتەوە.
لەكۆتایی قسەكانیدا سەماحەتی حەكیم داوای كرد كە لە ڕووی سیاسی و میللی پشتگیری حكومەت بكرێت و بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی تایبەت و كەسی پەسند بكرێت و بەهەند وەربگیرێت، لەبەر ئەوەی هەموو سەركەوتنەكانی عێراق لەهەموو بوارەكان بەهۆی ئەوە بووە كە بەرژەوەندی گشتی پەیڕەوی كراوە و هاتنە خوارەوەش لە هەندێك داواكاری بۆ بەرژەوەندی عێراق ئەنجام دراوە.