• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە ڕێزدار دكتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆكی كۆمار كرد

    2022/ 12 /11 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە ڕێزدار دكتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆكی كۆمار كرد

    ڕۆژی شەممە بەرواری 10-12-2022  سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی  پێشوازی لە ڕێزدار دكتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆكی كۆمار كرد و هەردوو لا پێشهات و تازەترین بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد، هەروەها باس لە گەڕانەوەی ڕۆڵی گرنگی عێراق لە ناكۆكییەكان كرا، لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم داوای كرد گفتوگۆی زیاتر نێوان حكومەتی مەركەزی و هەرێم بكرێت بۆ ئەوەی ئەو كێشانەی تا ئێستا بێ چارەسەر ماون چارەسەر بكرێن، ئەویش بە پێی هاوكێشەی ئەوەی كە هەر هاتنە خوارەوەیەك لە داواكارییەكان بۆ بەرژەوەندی نیشتمانی و بۆ عێراق بێت، هەروەها ئەكتیڤ كردنی ئەنجومەنی وەزیرانی لە خولی ئێستادا بە گرنگ هەژمار كرد بۆ ئەوەی كار لەسەر دەركردنی یاسای گرنگەكان بكرێت و بڕیاریشی لەسەر بدرێت.
    هەروەها بەڕێز حەكیم داواكردنی گەڕانەوەی مافە داراییەكانی عێراقی لای هەندێك وڵاتی سەرچاوە بە گرنگ وەسف كرد و داوای كرد كە بۆ ئەم كەیسە ڕێكەوتنە نێودەوڵەتییەكان ئەكتیڤ بكرێن و پشتی پێ قایم بكرێن، لە كۆتاییشدا سەماحەتی سوپاسی سەرۆكی كۆماری كرد لەسەر ئەوەی كە سەردانی پارێزگاكانی عیراقی كردوە، بۆ ئەوەی ئاگاداری كێشەكانی هاوڵاتیان بێت.

    Related News