دەقی گوتەی بەڕێز حەكیم لەكەرتەفالی ساڵانەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئامادەبوانی بەڕێز ، خوشكان و برایان ..سڵاو و ڕەحمەتی خوای گەورەتان لێ بێت
سەرەتا سوپاس و پێزانینی خۆم پێشكەش بە هەموو ئەو برا خۆشەویستانە دەكەم لە (كۆمەڵەی كەمئەندامانی عێڕاق) كە دڵسۆزی خۆیان بۆ كەیسی خاوەن پێداویستی تایبەت پیشان داوە، هەروەها لە پێشەنگدا سوپاسی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەڕێز دەكەم بەهۆی ئەو هەوڵ و كۆششەی داویانە بۆ ئەنجامدانی ئەو كەرنەفالە ساڵانە گرنگە بۆ ئەوەی چاومان بە خۆشەویستانمان لە كەسانی خاوەن پێداویستە تایبەتەكان بكەوێت و لە نزیكەوە گوێبیستی كێشە گرنگەكانی بین و ڕووبەڕوو گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بكەین، هەروەها داكۆكی لە مافەكانیان بكەین و پشتگیری داواكاری و خەمە ڕەوایەكانیان بكەین.
ئێمە پێمان وایە ڕۆژی جیهانی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت وەك وێستگەیەكی سالانەی گرنگ هەژمار دەكرێت بۆ ئەوەی بەدواچوون بۆ كێشەكانی ئەو توێژە لە عێراق بكەین، ئەویش نەك بە دیدی دەستپێكردن بەڵكو بە لە ڕوانگەی كەڵەكە بوون و بەردەوام بوون لە چارەسەری كێشە و گرفتەكان و هەوڵدان بۆ پێشخستنی تواناكان و تاوتوێكردنی ئەو شتانەی ئەنجام دراون و ئەوانەی تا ئێستا لەم بوارەدا ئەنجام نەدراون.
لەو وڵاتانەی ڕێز لە هاولاتیانی خۆیان دەگرن بێ گوێپێدانە پلە و پایەی كەسەكە لە كۆمەڵگا بەئەركی دەزانن كە پشتگیری ئەو توێژەی كۆمەڵگا بكەن و هەتا لە پلان و پڕۆژەكانیش خاوەن پێدوایستییە تایبەتەكان لە پێشەنگی كارە گرنگەكان دێن، بۆ ئەوەی تەگەرەكان نەهێلن و ڕێگا خۆش بكەن بۆ ئەوەی بە تەواوی تێكەڵی كۆمەڵگا ببن و سوودیش لە ئێنیرجی و بەهرە شاراوەكانیان وەربگرن.
عێراق لەو وڵاتانەیە كە ڕێژەیەكی زۆری لە كەسانی كەم ئەندامی لە خۆوە گرتوە، ئەویش بەهۆی شەڕ و بارودۆخی ناوخۆیی لە ڕووی ئەمنی و خراپی كەرتی تەندروستی كە لە چەندین دەیەی ڕابردوو وڵات پێی تێپەڕ بوو، ئەوەش پێویستی بەوە هەیە هەموومان بەجیدی بوەستین بۆ ئەوەی چاوێك بەهەنگاوەكانی پێشووی تەشریعی و جێبەجێكاری و كۆمەڵگایی بخشێنینەوە و پێیدا بچینەوە بۆ ئەوەی دەستكەوتەكان لەم بوارە مرۆییە پێش بخەین و دەستپێشخەری باشتر و زیاتریش لەڕووی كوالیتی لەم بوارە بكەین.
لەڕووی تەشریعی و دەركردنی یاساكان ئەنجومەنی نوێنەران بە یاساكانی سەبارەت بە كەسانی كەم ئەندام و دامەزراندنی دەستەیەكی تایبەت بەوان و بەجێگەیاندنی ڕاسپاردە نێو دەوڵەتییەكان لەم ڕووەوە و سەرپەرشتی كردنی بە هەنگاوی ئەرێنی، زۆر باش هەژمار دەكرێن، بەڵام وێرای ئەوەش ئێمە پێویستمان بە ئەنجام و دەرچەی پڕاكتیكی و كوالیتی باشتر و زیاتر هەیە.
لەڕووی ڕۆڵە سیاسییەكان و بەشداری كردنی ڕاستەقینە و كاری حكومی هێشتا لە دواوەین و كەمتەرخەمی هەست پێكراو لەو لایەنە بەدی دەكرێت، لێرەش داوا لە حكومەتی تازە و بەڕیز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكەم، كە ماوەیەكی دیاری كراوە بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی وەرگرتوە، كە ئاوڕێك لەوە بداتەوە و هەلی كاری حكومی بۆ ئەو توێژە دابین بكات، هەروەها داوا لە هەموو حیزب و پێكهاتە نیشتمانی و ڕێكخراوە پەیوەندیدارەكان دەكەم كە هەوڵەكانیان یەك بخەن و چڕبكەنەوە و هاوكار بن لە پاراستنی مافەكانی ئەو توێژە لە ڕووی كۆمەڵگا و حكومییەوە، كەمئەندامی جەستەیی هۆكارێكی قبوول نەكراوە لە تەگەرە خستنە سەر ڕێگای ئەو خۆشەویستانەی دەیانەوێت ڕێگای خۆیان بگرنە بەر و دابمەزرێن بەو شێوەیەی لەگەڵ بارودۆخ و مافەكانیان دەگونجێت.
هەروەها داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەم كە تیشك بخەنە سەر خەم و ماف و داواكارییەكانی ئەو توێژە، هەورەها پێویستە لە بەرنامەی هۆشیاركردنەوە و ڕێپیشاندان بەشدارییان پێ بكرێت و كار لەسەر ئەوە بكریت كە هاوڵاتیان سەبارەت بە مامەڵە كردن لەگەڵ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت زیاتر رۆشبنبیر بكرێن و دەبێت هاوڵاتیان ڕێز لە تایبەت مەندییەكانیان بگرن و كەش و هەوایەكی خۆشیان لە كۆمەڵگا بۆ بڕەخسێنن و زیاتر لە كێشەكانیان تێبگەن و پێشوازییان لێبكەن.
ئەو توێژە زۆر پێویستی بەوەیە كە میدیا پشتگیریان بكات و كۆمەڵگاش لە باوەشیان بگرێت و حكومەتیش پالپشتییان بكات، هەروەها وەك ئەركێكی مرۆیی بەرامبەر ئەو توێژە و ڕلم وەك بەرپرسێك داوای نەهێشتنی دیاردەكانی سووكایەتی پێكردن و پەراوێزكردن و ڕەگەزپەرستی لە ڕووی ڕاگەیاندن و رۆشنبیری و كۆمەڵگاوە بەرامبەریان دەكەم
لەڕووی پەروەردەیی و فێركاری، پێویستە لەسەر دامودەزگا پەیوەندیدارەكان هەموو پێداویستی و كەرستەی پێویست و كەشی گونجاو بۆ منداڵ و گەنجە خاوەن پێدوایستییە تایبەتەكان دابین بكات لە پانتاییەكی دادپەروەرانە و یەكسان لەگەڵ ئەوانی دیكە لە كوڕانی ئەو گەڵە، ئێستا لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا كە هەموو جیهان بەخۆیەوە بینیوە، لەو ولاتە پێشكەوتوانەی ڕێز لە مافی مرۆڤ دەگرن دەتوانن چارەسەری خێرا و بە كوالیتی بۆ ئەو توێژە دابین بكەن، ئەوەش وا دەكات یەكسانی لە هەل و تواناكان بڕەخسێت.
لەڕووی هەلی كار پێویستە بارودۆخی خۆشەویستانمان سەبارەت بە سەختی دامەزراندن و دۆزینەوەی هەلی لە هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت لەبەرچاو بگیرێت و پێویستە چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە، لێرەش بۆ لایەنی بەرپرسیار پێشنیار دەكەین كە بنكەیەكی بەرفراوانی ئامار و زانیاری و سەرژمیركردنی سەرجەم خاوەن پێداویستی تایبەت و دیاری كردنی ڕێژەی كەم ئەندامی فەراهام بكرێت، بۆ ئەوەی بە گوێرەی ڕێژەی كەمئەندامی و بەهرە و تواناكانیان هەلی كاری گونجاویان بۆ دابین بكرێت.
بێ ئاماری ورد و دروست، كاری پلاندانان و پڕۆژەكانی پێگەیاندن بێ سەروبەر و هەڕەمەكی دەردەكەوێت و ناتوانێت بەشێوەیەكی تەواو ڕووماڵی پێداویستییەكانی ئەو توێژە بكات.
لەم ڕووەوە، هەروەها داواش دەكەم ڕێنمایی و ڕێوشوێنی تایبەت بۆ سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان و كەرتی تایبەت بكرێت بۆ ئەوەی ئاسانكاری بۆ مامەڵەی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بكرێت و زۆر بە ئاسانی چارەسەری پێداویستییە مادی و مەعنەوییەكانیان بكرێت.
برایان و خوشكانی ئازیز.. نابێت لە بەدواچوونی وردی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی وڵاتان و نەتەوە یەكگرتوەكان لەم بارەیەوە بێ ئاگا بین، پێویستە بەردەوام هەلی گونجاو بڕەخسێنین بۆ ئەوەی سوود لە تواناكان و پڕۆژەكانی ئەوان لەو بوارە وەربگرین.
لەكۆتاییدا دووپاتی دەكەمەوە كە ئێمە پێشتر و ئێستاش لە پێشەنگی ئەوانە بووین كە پشگیرییان لە داواكاری خوشك و برا خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان كردوە، ئەویش لە ڕێگەی چەندین كۆنگرە و كۆڕ و ورك شۆپی تایبەت و گوتاری فەرمی كە ئەنجاممان داوە ئەوەش لەپێشەنگی كارەكانی (ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی) بووە كە بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵە و ڕێكخراوە نیشتمانییە پسپۆرەكان و چەندین دەزگای حكومی پەیوەندیدار و لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لەم بوارە كاری لەسەر كردوە، ئێمە هەر لە ڕیزی پێشەوە دەمنێینەوە بۆ پێشخستنی ئەو كەیسە نیشتمانییە هەقە و ئەوەش بە ئەركێك و بەرپرسیارێتییەكی گەورەی لەسەر شانی هەمووان هەژمار دەكەین.
ئێمە، ڕاسپاردەی خۆمان پێشكەش بە فڕاكسیۆنی خۆمان كردوە كە بەدواچوونی بەردەوام بۆ ئەو توێژە لەسەر هەموو ئاستەكان بكات.
داوا لە خوای گەورە دەكەین لەم بارەیەوە سەركەوتوومان بكات