سەماحەتی حەكیم چاوی بە بالێۆزی هیندی كەوت و پێی ڕاگەیاند كە ئەزموونی هیندستان بۆ عیراق گرنگی هەیە
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 7-12-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە برشانت بیسای باڵێۆزی هیندی لە عیراق كرد و بەیەكەوە پەیوەندی دوو قۆڵی بەغدا و دەلهی و چۆنیەتی پتەوكردنی ئەو پەیوەنییانەیان لە هەموو ڕوێكەوە تاوتوێ كرد، لەم دیدارەدا سەماحەتی ڕایگەیاند كە هیندوستان وڵاتێكی دۆستە بۆ عێراق و تاقیكردنەوەی سەركەوتووی و ئەزموونی ئەو ولاتە بۆ عێراقییەكان لە هەموو ڕوێكەوە بە تایبەتی لە ڕووی بانكی و ئابووری و تەندروستی گرنگی زۆری هەیە و پێویستە ئەو پەیوەندییانە درێژەیان هەبێت و فراوان تریش بكرێت.
هەروەها دووپاتی كردەوە كە دەبێت كۆمپانیا هیندییەكان زیاتر هان بدرێن بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە عێراق بكەن، هەروەها ئاماژەی كرد كە عیراق لە ئێستادا بەڕووی ولاتانی جیهان و ناوچەكە كراوەیەیی بەخۆیوە بنیوە بە مەرجێك هەماهەنگی و هاوكاری بۆ بەرژەوەندی هاوبەش بێت.