سەماحەتی حەكیم داوای بە ئەلكترۆنی كردنی خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی داد دەكات
لەڕۆژی سێشەممە بەرواری 6-12-2022 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز خالید شوانی وەزیری داد كرد، لەم دیدارەدا باس لە دید و بۆچوونەكان سەبارەت بە پێشخستنی كاری وەزارەتی داد كرا كە بەشێوەیەك بێت لەگەڵ ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانە بگونجێت كە حكومەتی سوودانی وەك بنەما كاری لەسەر دەكات و لە ئەستۆی گرتوە.
لەدرێژەی قسەكانیدا سەماحەتی ئەلحەكیم گرنگی وەزارەتی دادی بۆ هاولاتییان بەگرنگ وەسفكرد لەبەر ئەوەی دامودەزگایەكانی پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ هاوڵاتی هەیە وەك بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆماركردنی عەقاری و بەڕێوەبەرایەتی دادنووسی و بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی و بەڕێوەبردنی پارەی تەمەن بچووكان و دووپاتی كردەوە كە پێویستە خزمەتگوزاری ئەلكترۆنی بخرێتە گەڕ لە مامەڵەی هاوڵاتیان تا بەئاسانی كارەكان بۆ هەمووان بەردەست بێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد كە ڕووبەڕووی گەندەڵی بەر بڵاو ببنەوە كە لە هەندێك لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی وەزارەت و سەپەرشتی مافەكانی مرۆڤ هەیە و رێگا بگیرێت لەو كەسانەی لەسەر ئەو كەیسانە دەژین.