سەماحەتی حەكیم هەموجۆری هۆزەكان سەرچاوەی هێز و دەوڵەمەندی كۆمەڵگای عێراقییە
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 6-12-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی كەوت بە كۆمەڵێك لە شێخ و پیاوماقووڵانی هۆزی ئەبو خەمرە و پارێزگاری كەركووك لەم دیدارەدا باس لە تازەترین پێشهات و بارودۆخی كۆمەڵایەتی عێراق و شاری كەركووكی خۆشەویست كرا، سەماحەتی ڕایگەیاند كە كەركووك عێراقێكی بچووك كراوەیە سەركەوتنی ئەوێ بە سەركەوتنی سەرتاپای عێراق هەژمار دەكرێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە هەمەجۆری هۆز و پێكهاتەكان لە عێراق سەرچاوەی دەوڵەمەندی كۆمەڵگای عێراقییە، هەروەها ئاماژەی كرد كە هەمەجۆری لە عێراق تەنها لەسەر پێكهاتەكان نەوەستاوە بەڵكو هەمەجۆری هۆز و عەشایرە بەڕێزەكانیش هەن كە ئەوەش دەبێتە هۆكارێك بۆ دروستكردنی پرێدێكی پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەری عەرەبیی بەمەش لەهەموو شونێك بەرەو فراوان بوون دەڕوات.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە سروشتی گۆڕانكارییە سیاسییەكان و چەندین هۆكار بوونە هۆی بەرهەمێنانی حكومەتی سوودانی و جەختی كردەوە لەسەر ڕاگرتنی هەموو لایەنەكان بێ ئەوەی هیچیان لابدرێن، گوتیشی نوێنەرایەتی گرنگە تا هەمووان هەست بەئامادەبوون وڕۆڵی خۆیان بكەن لە دروستكردنی بڕیاری سیاسی، هەروەها دڵخۆشی خۆی دەبڕی بە بەشداربوونی پارێزگای كەركووك لە حكومەتی ئێستادا بە چەندین پێكهاتەی جیاوازەوە، هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویستە خزمەتگوزاری بەشێوەیەكی دادپەروەرانە پێشكەش بكرێت، چونكە سەیر كردنی هەمووان بەیەك چاو واتای زامن كردن و دڵنیایی كردنەوە و ئامادەبوونیان دەگەیەنێت.