• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی مۆریتانیا باسی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی بەغدا و نواكشۆتی كرد

    2022/ 12 /06 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی مۆریتانیا باسی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی بەغدا و نواكشۆتی كرد

    ڕۆژی سێشەممە 6-12-2022 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە محەمەد عەلیات باڵێۆزی مۆریتانیا لە عێراق كرد، لەم دیدارەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و مۆریتانیا و چۆنیەتی پتەوكردنی لەسەر هەموو ئاستەكان كرا، هەروەها سەماحەتی خواستی عێراقی دووپات كردەوە لە پتەوكردن و قووڵكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ سەرجەم وڵاتە عەرەبییەكاندا، هەروەها سەماحەتی خواستی حكومەتی تازەی عێراقی ڕوونكردەوە و كە دەیەوێت كار لەسەر ئەوە بكات كە عێراق ڕۆڵێكی سەرەكی لە كاری عەرەبی هاوبەش بگێڕیت، لەدرێژەی قسەكانیشی سەماحەتی ئاماژەی بە پێشكەوتنە ئەرێنی و ئیجابیەكانی عێراق لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری كرد كە كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر باشبوونی بارودۆخی هاوڵاتی عێراقی دەبێت.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی لەگەڵ باڵیۆزی مۆریتانیا باسی پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو گەل و وڵاتی برا و دۆست كرد، بەتایبەتی سەبارەت بە هەردوو لایەنی ڕۆشەنبیری و فێركاری كە پەیوەندییەكان بەتین تر دەكات، هەروەها خواستی خۆی بۆ بەردەوام بوونی ئەو پەیوەندییانە پیشاندا.

    Related News