• سەماحەتی حەكیم داوای دامەزراندنی ئەنجومەنێكی  جیهانی بۆ كەمایەتی و پێكهاتەكان دەكات

    2022/ 12 /05 

    سەماحەتی حەكیم داوای دامەزراندنی ئەنجومەنێكی جیهانی بۆ كەمایەتی و پێكهاتەكان دەكات

    ڕۆژی دووشەممە بەرواری 5-12-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد كە ئەنجومەنێكی جیهانی بۆ كەمایەتیەكان و پێكهاتە جیاجیاكان دابمەزرێت بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەكی نێودەوڵەتی تا نەخشە ڕێگای سیاسی و بەدواداچوون سەبارەت بە پابەندبوونی وڵاتان سەبارەت بە پتەوكردنی مافەكانی كەمایەتییەكان لە ڕووی سیاسی و مەدەنی و ئابووری و كۆمەلایەتی و ڕۆشەنبیرییەوە ، لێرەش ڕایگەیاند كە دامەزراوەی نێو دەوڵەتی ئەلحەكیم بەردەوامە لە هەوڵە بەردەوامەكانی لەم ڕووەوە.
    سەماحەتی گوتی : كەمایەتییەكان لە عێراق ڕووبەڕووی گەورەترین تاوان لە مێژووی مرۆڤایەتی بوونەوە لەسەر دەستی چەتە و تیرۆرستانی داعش كاتێك دەستدرێژییان كردە سەر ژمارەیەكی زۆر لە كچانی ئێزیدی و توركمانە شیعەكان و شەبەكەكان و كڕین و فرۆشتنیان لە بازاڕی كەنیزەكان پێكردن، هەر بەوەش نەوەستان بەڵكو كار گەیشتە ئەوەی تاوانی ڕفاندن و دەستدرێژی سێكسی و كوشتن و سووتاندنیش بەرامبەر كەمایەتییە توركمان و شەبەكەكان ئەنجام بدرێت، بۆیە سەماحەتی لە قسەكانیدا داوای كرد كە چیتر وشەی كەمایەتی بەكار نەهێنرێت و بكرێتە پێكهاتەكان و گوتیشی ئەوان سەرچاوەی هێز و دەوڵەمەندی كۆمەڵگای عێراق هەژمار دەكرێن، هەروەها داوای كرد بەڕێوەبردن بە شێوەی فرەیی و بەرفراوان بێت بێت و ڕێزیش لە تایبەتمەندییەكان بگیرێت لە سنووری ناسنامەی نیشتمانی عێراقەوە، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگای عیراقی بتوانن ناسنامی خۆیان دەرببڕن و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و ڕێزیان لێ بگیرێت، ئەوەش پێوەرێكە بۆ نیشتمان پەروەری، ئاماژەشی كرد كە قبوول كردنی یەكتری و ڕێزگرتنی هەمووان بۆ یەكتر ڕێزگرتنی یەكتری و چانس پێدانیان بۆ دەربڕینی ناسنامەیان نیشتمان پەروەری ڕاستەقینەیە.

    ئەوەی دەقی وتەكەی بەڕێز ئەلحەكیمە :

    خوشك و برا بەڕێزەكان

    سڵاوێكی بڕوادارانەتان لێبێت


    لە زۆربەی ڕێكەوتن و بەڵێننامە و ڕاگەیاندنە نێو نێودەوڵەتییەكاندا مافی كەمایەتییەكان بەتایبەتی پاراستنی دارایی و مەعنەوی دووپات كراوەتەوە، هەروەها باسی  جیاوازی نەكردن لەگەڵ ئەوان و پشتگیری كردنی ناسنامەیان بە گرتنە بەری ڕێگا چارەی گونجاو بۆ ئەو كەمایەتیانە لە ڕێگەی گفتوگۆ بە بەشداری خۆیان و ڕێزگرتن لە ناسنامە و ئاین و زمان و مافەكانیان كراوە.

    ئامادەبووانی بەڕێز


    كەمایەتییەكان لە عێراق ڕووبەڕووی گەورەترین تاوان لە مێژووی مرۆڤایەتی بوونەوە لەسەر دەستی چەتە و تیرۆرستانی داعش كاتێك دەستدرێژییان كردە سەر ژمارەیەكی زۆر لە كچانی ئێزیدی و توركمانە شیعەكان و شەبەكەكان و كڕین و فرۆشتنیان لە بازاڕی كەنیزەكان پێكردن، هەر بەوەش نەوەستان بەڵكو كار گەیشتە ئەوەی تاوانی ڕفاندن و دەستدرێژی سێكسی و كوشتن و سووتاندنیش بەرامبەر كەمایەتییە توركمان و شەبەكەكان ئەنجام بدرێت.
    جگە لەوەش دەستبەسەر داگرتنی پارە و موڵك وماڵی كەمایەتییەكان و دەكردنیان بەزۆرە ملێ لە شوێنەكانیان هەروەها  پێشێلكردنی مافی مەدەنی و سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و رۆشەنبیری كە لەسەر بنەمای جیاكردنەوە و ڕگەزپەرەستی بوو، هەروەها لابردن  بە هۆكاری ئاینی یان نەتەوەیی یان چینایەتی یان عرقی بۆیە ئاستی ئەو تاوانانەی بەرامبەر قوربانییەكان ئەنجامدرا لە ڕیزی تاوانەكانی كۆمەڵ كوژی و تاوانەكانی دژ بەمرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ هەژمار دەكرێن.

    خوشك و برایانی بەڕێز

    چەندین جار دووپاتمان كردوەتەوە، كە پێویستە زاراوەی كەمایەتی بە زاراوەی پێكهاتەكان بگۆڕدرێت، ئەو پێكهاتانەی سەرچاوەی هێز و پتەوكردنی كۆمەڵگای عێراقین و ئێمە داوای فرە بەرێوەبردن و ڕێزگرتنی تایبەتمەندییەكان دەكەین لە چوارچێوەی ناسنامەی نیشتمانی عێراقی و هەوڵ دەدەین ئەو پێكهاتانە ڕۆڵی ئاسایی خۆیان لە كۆمەڵگای عێراقی بگێرن، ڕێزگرتنی ئەو پێكهاتانە و پشتگیری كردنیان لە دەربڕینی ناسنامەی خۆیان بە پێوەرێكی نیشتمان پەروەری هەژمار دەكرێت، لەبەر ئەوەی ناوەڕۆكی نیشتمان پەروەری قبوول كردنی یەكتریە، هەموو دەبێت یەكتر قبوول بكەن و دەبێت ڕێزگرتن هەبێت و هەلی  ڕا  دەربڕینیان پێ بدرێت.

    خوشك و برایە ئازیزەكان

    ئیسلام ئاینی بەزەیی و ئاشتییە و بۆ ئەوەی هاتوە تا مرۆڤایەتی ڕاستە ڕێ بكات و لە هەموو جۆرە بیرۆكەی خراپ و عاتیفی و هەڵسوكەوتی خراپ ئازاد بكات، هەروەها ئاینی ئیسلام بۆ ئەوەیە مێشكەكان و دڵەكان و ئیرادەی خەڵك ئامادەبكات بۆ ئەوەی بە خودی خۆیان كاردانەوەیان هەبێت بۆ بیرۆكە و پەیام و بەهای پەروەردیگار دوور لە پەیوەست بوونیان بە لایەنی فیكری و نەتەوەیی و مەزهەبی،  بۆیە ئیسلام یاسا و بنەمای داناوە بۆ ئەوەی بە ئاشتی و بێ كێشە ژیان بەسەر ببەین لە كۆمەڵگایەك كە بەزەیی و ئاشتەوایی بالی بەسەر كێشابێت،تا ئەو بیرۆكانە بەڕاستەقینە تێكەڵ بە هەست و پەیوەندییەكان و هەڵسوكەوتمان بێت، بێ زۆرە ملێ و ناچار كردن، ئیسلام ئامانجی گۆڕینی كۆمەڵگای مرۆڤایەتییە، بۆ ئەوەی بیرۆكە و خوڕەوشتی باش بەسەر عەقل و كردەوەی خراپ سەروەر و حاكم بێت، خودای گەورە  فەرموویەتی "

    (يا أيها الناس إنا خلقناكم من ذكر وأنثى وجعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفوا ) ، لێرەدا قوڕئانی پیرۆز ئاماژەی كردوە كە ئێمە ئێوەمان بە نێرینەو و مێینە خەڵق كردوە و هێناوەتە دونیا بە چەندین گەل و هۆزی جیاجیا بۆ ئەوەی یەكتری بناسن، واتە بەیەكەوە بژین و پێك بێن و چاك ببنەوە و هاوكاری یەكتر بكەن، نەك بۆ ئەوەی یەكتر بكوژن و بەشەڕ بێن، ، هەروەها حیكمەتی خودای گەورە لێرە لەوە بەدی دەكرێت كە ئێمەی بەیەك نەتەوە دروست نەكردوە بەڵكو بەچەندین هۆز و گەل و ڕەنگ و زمانی جیاواز ئێمەی خەڵق كردوە، خودای گەورە دەفەرمێت : فقال سبحانه وتعالى (ومن آياته خلق السماوات والأرض وإختلاف السنتكم وألوانكم إن في ذلك لآيات للعالمين).
    سەبارەت بە پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) گوتوویەتی (  (ألا لا فضل لعربي على عجمي ولا لعجمي على عربي ولا لأحمر على أسود ولا لأسودٍ على أحمر الا بالتقوى إن أكرمكم عند الله اتقاكم)، لێرەش واتای ئەوەیە كە پێوەری باشی ئەوەیە كە مرۆڤ بەسوود و باش بێت و ڕاستە ڕێ بڕوات و كاری خێر و باش لەگەڵ برا مرۆڤەكانی دیكە بكات و دەستدرێژی نەكاتە سەر كەس، ئیسلام دووپاتی كردوەتەوە كە دەبێت هەموو مافە سیاسی و كەسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و ڕۆشەنبیری  كەمایەتییەكان پارێزراو بێت.


    خوشك و برا بەڕێزەكان
    ئێمە ئەمڕۆ لەبەردەم بەرپرسیارێتییەكی مێژوویی و مرۆڤایەتی داین بۆ ئەوەی مافی كەمایەتیەكان بپارێزین و هەوڵ بدەین باشتری بكەین، ئەویش لە ڕێگای پەیڕەوی كردنی سیاسەت و هەڵسوكەوتی باش و داهێنانی بڕیار و بەڕێوەبردنی گفتوگۆیەكان، هەروەها بەهەلێكی باشی دەزانین كە بەبیر كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بهێنینەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ مەینەتییەكانی كەمایەتییەكانی عێراق  بوەستن و هاوكاری و هەماهەنگی حكومەتی عێراق بكەن لە بەدوادواچوون لە كەیسی ڕفێنراوەكان و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە ئەو كەمایەتییانە لێی دەژین و زیانیان بەركەوتوە هەروەها چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ  دەستگیركردن و ڕادەستكردنی چەتەكانی داعش بۆ دادگایی كردنیان و گەڕاندنەوەی ئارەزوو مەندانەی ئەو ئاوارانەی  لە ناوچەكانی خۆیان دەركراون و دوور خراونەوە بۆ ناوچەكانیان ، هەورەها داوا لە كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی دەكەم كە ئەنجومەنێكی نێودەوڵەتی و جیهانی بۆ كەمایەتییەكان و پێكهاتەكان پێك بهێنن بۆ ئەوەی ببێتە هەوێنێك و بنەمایەك بۆ دیاریكردنی نەخشە ڕێگا سیاسییەكان و چاودێری كردنی ڕێژەی پابەندبوونی وڵاتان بە باشكردن و پتەوكردنی مافی كەمیایەتییەكان لە ڕووی سیاسی و كەسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و ڕۆشەنبیری، لێرەش دامودەزگای نێو دەوڵەتی ئەلحەكیم لە هەوڵ و كۆششەكانی لەم بوارەوە بەردەوام كاری خۆی دەكات.

                         والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته

    Related News