سەماحەتی حەكیم پێنج خاڵ بۆ مامەڵكردن لەگەڵ گروپە چەكدارەكان دیاری دەكات و توندركردنەوەی سنوور بە بڵاوكردنەوەی هێزی عێراقی بە پێویست دادەنێت
لە دیوانی بەغدا بۆ نوخبەی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە ڕۆژی شەممە بەرواری 3-12-2022 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ ئامادەبووان پێشهات و تازەترین بارودۆخی سیاسی و چانسەكانی سەركەوتنی حكومەتی تازە و گەڕاندنەوەی متمانەی شەقامی عێراقی تاوتوێكرد، لەم دیدارەدا بەڕێزیان دوای گوێگرتن لە بۆچوونەكان ڕوونیكردەوە كە قەیڕانی سیاسی پێش دروستكردنی حكومەتی تازە هۆكاری ئەوەبوو كە ناهاوسەنگی پەیدا بوو بەهۆی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە، لەبەر ئەوەی نەمانی هاوسەنگی دەبێتە هۆكاری نەمانی سەقامگیری، هەورەها گوتیشی كە هەبوونی حكومەتێك كە زۆرینەی نیشتمانی لەخۆوە گرتبێت، باشترین چارەسەرە بۆ عێراق بەمەرجێك گونجاو بێت لەگەڵ پاراستنی هاوسەنگی و هەموو پێكهاتەكانیش لەخۆوە بگرێت.
سەماحەتی داواشی كرد كە هەموو كۆك بن لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی زمانی نەرێنی و بڵاوكردنەوەی نائومێدی پەیڕەو دەكەن، بۆ ئەوەش پێویستە خاڵە سیلبی و نەرێنییەكان دیاری بكرێن تا چارەسەر بكرێن و دەبێت لەو شتانە جیا بكرێنەوە كە دەیانەوێت شتەكان بەلاڕێدا ببەن، هەروەها گوتیشی ئەو ڕكابەرییانەی ڕووبەڕووی حكومەتی سوودانی دەبنەوە بریتین لەچارەسەری نائومێدی میللی و چۆنیەتی ڕازی كردنی شەقامی عیراقی وهەروەها بەڕێوەبردنی گونجاو بۆ خواستەكانی هێزە سیاسیییەكانی عێراق كە دەیانەوێت بەشداری بكەن، ڕكابەری سێیەمیش لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و بەهێزكردنی و ڕەچاوكردنی بەرژەوەندییە گشتییەكان بەرجەستە دەبێت، جگە لەوەش دەبێت دڵنیایی بدرێتە دەوروبەر و كۆمەڵگای نێودەولەتی بەوەی كە عێراق لەگەڵ هیچ لایەنێك نابێت بەرامبەر لایەنێكی دیكەدا و پەیوەندییەكانیش لەسەر بنەمای بەرژەوەندی بالای نیشتمانی و پاراستنی سەروەری عێراق دەبێت.
لەدرێژەی قسەكانی سەماحەتی حەكیم هۆكارەكانی سەركەوتنی حكوومەتی بەڕێز سوودانی دووپات كردەوە كە بریتین لە تێكگەیشتنی هەرێمی و نێودەوڵەتی و ڕۆڵی عێراق لە دابین كردنی وزە لەسەر ئاستی جیهان و پاڵپشتی پەرلەمانی بەهۆی ڕێكەوتن لەسەر بەڕێوەبردنی ولات و زۆری پارەی بەردەست و سەقامگیری ئەمنی، هەروەها داوای كرد كە بە یەكگری و هەماهەنگی ڕووبەڕووی هەموو ڕووبەڕووبوونەوەكان ببنەوە.
سەماحەتی عەمار حەكیم لە دیدارەكەدا داوای نەهێشتنی گەندەڵی كرد ئەویش بە گەڕانەوە بۆ فایلەكانی پێشوو و دووبارە كردنەوەی ئەو كەیسانە داخرابوون، بەتایبەتی ئەوانەی سەرە گەورەكان لەژێریەوەن جا ئەگەر سەر بەهەر لایەنێك بن، هەروەها داوای كرد كە زیاتر پشت بە سیستەمی تازە لە مامەڵاتی هاوڵاتیان ببەستن و واز لە رۆتین و مامەڵەی كاغەزی بهێنن، ئاماژەشی كرد كە دەبێت كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر بە پشتبەستن بە دەستوور و هەموو خاڵەكانی دەستوور بێ دیاری كردن چارەسەر بكرێت.
لەكۆتایی قسەكانیدا و بۆ پاراستنی سەروەری دەوڵەتی عێراقی سەماحەتی حەكیم پێنج خاڵی خستە ڕوو، یەكەمیان ئەوەیە كە پێویستە مامەڵە لەگەڵ ئەو كەیسە وەك كەیسێكی سەروەری و مەركەزی عێراقی بێت و دووەمیش دەبێت هێزی عێراقی لەسەر سنوورەكانی ئێران و توركیا و سووریا بڵاوبكرێتەوە، سێیەمیش پێویستە مامەڵە كردن لەگەڵ ئەو گروپە ئاوارانەی لە كامپ و شوێنە دوور و جیاجیاكان هەیە بەشیوەیەك بێت كە نابێت چەك لەخۆیەوە بگرێت و دوور بێت لە پەردەپۆشی سیاسی و میدیایی و هەروەها دەبێت دەستوور پەیڕەوی بكرێت و عێراق نەبێتە دەروازەیەك یان ڕێرەوێك بۆ ئەوەی هەڕەشە لە ولاتانی دراوسێ بكرێت، هەروەها پێویستە وڵاتانی دراوسێش ناچار بكرێن كە بۆ هەر هەنگاوێك بۆ بەدواچوونی ئەو بەرهەڵستكارانەی خۆیان، دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی ئیتحادی بكرێت، بۆ ئەوەی ڕێگا نەدرێت لە خاكی عێراق دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ بكریت.