لەچاوپێكەوتنی باڵێۆزی ئەمەریكی سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە عێراق نایەوێت ببێتە دەروازەیەك بۆ هەڕەشەلێكردن لە ئەمن و ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ
ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 1-12-2022 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە خانمی بەڕێز ئالینا رۆمانوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد و هەردوولا بیرو بۆچوونیان سەبارەت بە پێشهاتەكان و بارودۆخی عیراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرد و جگە لەوەش پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان بەغدا و واشنتەنیان خستە ڕوو، هەروەها باسی پتەوكردنی پەیوەندییەكان كرا كە بەشێوەیەك بێت خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو وڵات بكات.
لەم دیدارەدا سەماحەتی حەكیم گرنگی سەقامگیری عێراقی بەگرنگ وەسفكرد بۆ ئەوەی سەقامگیری هەموو ناوچەكە بەرقەرار بێت، هەروەها خاڵە بەهێزەكانی حكومەتی سوودانی خستە ڕوو كە پەیوەستە بە پاڵپشتی هەرێمی و نێو دەوڵەتی و پشتگیری پەرلەمانی و سەقامگیری ئەمنی و هەبوونی پارە و باشی باری دارایی، هەروەها ڕایگەیاند كە خواستی عێراق ئەوەیە پەیوەندییەكی هاوسەنگی لەگەڵ هەمووان هەبێت و سەروەری و بەرژەوەندییەكانی گەلەكەشی پارێزراو بێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم داوای كرد كە بەشداری زیارت بكەن لە كێشەكانی گۆڕنكارییەكانی كەش و هەواو ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی وشكی و چاكسازی ئابووری، هەروەها دووپاتی كردوە كە عێراق زۆر بەلایەوە گرنگە كە وڵاتەكەی نەبێتە دەروازەیەك یان بنكەیەك بۆ هەڕەشە لێكردنی ئەمن و ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ.